خانه‌واده‌ی زیندانییان ئه‌مڕۆش چوونه‌وه به‌رده‌م زیندانی گه‌بزه
سه‌ره‌ڕای ڕێگرییه‌كانی پۆلیسی توركیا چالاكیی دایكی زیندانییانی مانگرتوو له به‌رده‌م زیندانی گه‌بزه ئه‌مڕۆش به‌ڕێوه‌چوو. دایكان ڕایانگه‌یاند، سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌ره‌ڕای ڕێگرییه‌كانی پۆلیسی توركیا چالاكیی دایكی زیندانییانی مانگرتوو له به‌رده‌م زیندانی گه‌بزه ئه‌مڕۆش به‌ڕێوه‌چوو. دایكان ڕایانگه‌یاند، سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بن.
دایكان و كه‌سوكاری ئه‌و زیندانییانه‌ی له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له چالاكیی مانگرتن و ڕۆژووی مردندان، له به‌رده‌م زیندانی پیتی «م»ی گه‌بزه ماوه‌ی ٤٣ ڕۆژه چالاكیی نۆبه‌تدار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆش چالاكییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئایشه سوورووجوو، كۆمه‌ڵه‌ی مافپه‌روه‌رانی ئازادیخواز (OHD) و زۆر كه‌سی دیكه پشتگیری‌یان له دایكان كرد. خانه‌واده‌ی زیندانییان له به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په له ناوچه‌ی گه‌بزه‌ی سه‌ر به شاری كۆجائه‌لی كۆبوونه‌وه، دواتر به ئۆتۆمبێل به‌ره‌و زیندانه‌كه كه‌وتنه‌ڕێ.
پۆلیسی تورك له نزیك زیندانه‌كه ڕێگری له خانه‌واده‌كان كرد و نه‌یانهێشت بچنه به‌رده‌م زیندان. دایكان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان، له به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په لێدوانی ڕۆژنامه‌وانییان دا. ڕایانگه‌یاند، «بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان بخه‌ینه سه‌ر گۆشه‌گیری و به‌رخۆدانه‌كانی مانگرتن ئه‌م چالاكییه ده‌كه‌ین. به‌ڵام خۆیان ڕاناگرن له ئاست ئه‌م چالاكییه. گۆشه‌گیری تاوانێكی مرۆییه و ده‌بێ كۆتایی پێ بهێنرێت.»
s.m