خانه‌واده‌ی زیندانییان له ئیمڕاڵی گه‌ڕانه‌وه
خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و فه‌یسه‌ل ئاكتاش كه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی جه‌ژن ئه‌مڕۆ چوونه ئیمڕاڵی، گه‌ڕانه‌وه.
خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و فه‌یسه‌ل ئاكتاش كه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی جه‌ژن ئه‌مڕۆ چوونه ئیمڕاڵی، گه‌ڕانه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو محه‌مه‌د ئۆجالان برای ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ڕێی پارێزه‌رانه‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی داواكارییه‌كی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
هاوكات پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم، ئه‌مین كۆنار برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار و سه‌بیحه ئاسڵان خوشكی فه‌یسه‌ل ئاكتاش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو.
پاش ئه‌وه‌ی داواكاری گشتیی بوورسا وه‌ڵامی ئه‌رێنی دایه‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ خانه‌واده‌كان ڕوویان له سه‌ربازگه‌ی جه‌نده‌رمه‌ی ناوچه‌ی گه‌ملیك كرد و له‌وێشه‌وه چوونه ئیمڕاڵی.
كه‌سوكاری زیندانییان پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئیمڕاڵییان كرد، گه‌ڕانه‌وه. جێی باسه محه‌مه‌د ئۆجالان برای ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان دوایین جار له ١٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ سه‌ردانی ئۆجالانی كردبوو.
s.m