خانه‌واده‌ی زیندانییان ڕێپێوانیان كرد
كه‌سوكاری زیندانییانی مانگرتوو و ڕۆژووی مردن ویستیان له به‌رده‌م زیندانی باكركۆی چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام پۆلیسی تورك ڕێگه‌ی نه‌دا. خانه‌واده‌كان تا مه‌یدانی شیرین ئه‌ڤله‌ری ڕێپێوانیان كرد.
كه‌سوكاری زیندانییانی مانگرتوو و ڕۆژووی مردن ویستیان له به‌رده‌م زیندانی باكركۆی چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام پۆلیسی تورك ڕێگه‌ی نه‌دا. خانه‌واده‌كان تا مه‌یدانی شیرین ئه‌ڤله‌ری ڕێپێوانیان كرد.
خانه‌واده‌ی زیندانییان كه له دژی گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن و ڕۆژووی مردندان، جارێكی دیكه هاتنه‌وه مه‌یدان.
خانه‌واده‌ی زیندانییان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران له وێستگه‌ی ئۆتۆبوسی «چۆجوك سیته‌سی» كۆبوونه‌وه و ویستیان به‌ره‌و زیندانی باكركۆی بچن. به‌ڵام پۆلیسی توركیا ڕێگری لێ كردن و ڕایانگه‌یاند ڕێگه ناده‌ن چالاكیی دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن. خانه‌واده‌كانیش له‌به‌ر ڕێگری پۆلیس به‌ره‌و مه‌یدانی شیرین ئه‌ڤله‌ری ڕێپێوانیان كرد.
كه‌سوكاری زیندانییان چوونه باره‌گه‌ی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ناوچه‌ی «باهچه ئه‌ڤله‌ری» و ڕایانگه‌یاند، سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكی.
s.m