خانه‌واده‌ی زیندانییانی ئیمڕاڵی داوای سه‌ردانی ئیمڕاڵی ده‌كه‌ن
خانه‌واده‌ی ئۆجالان و ٣ زیندانیی دیكه‌ی ئیمڕاڵی داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی.
خانه‌واده‌ی ئۆجالان و ٣ زیندانیی دیكه‌ی ئیمڕاڵی داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی.
محه‌مه‌د ئۆجالان برای ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و مه‌زڵووم دینچ وه‌سیی ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی له ڕێی پارێزه‌رانه‌وه داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
هاوكات خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و فه‌یسه‌ل ئاكتاش له ڕێی پارێزه‌رانه‌وه هه‌مان داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی بوورسا كرد.
s.m