خانەوادەکان بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری گشتیان کرد

خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی تر بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

محەمەد ئۆجالانی برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزلۆم دینچ بۆ ئەوەی بچن بۆ ئیمڕالی و لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بورسایان کرد.

خانەوانەی گیراوانی دیکە (هامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسەر ئالیاش) بە هەمان ئامانج لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە سەردانیی داواکاری کۆماری بورسایان کرد.

خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی تر، دواجار ٥ی حوزەیران و ١٢ی ئابی ٢٠١٩ توانییان لەگەڵ خزمەکانیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

ف.ق