خانەوادەی ئۆجالان بۆچاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتییان کرد

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە دوورگەی ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانى داواکارى گشتیی بورسایان کرد.

لە بنەماڵەی ئۆجالان، محەمەد ئۆجالان-ی برای، مەزلوم دنچ-ی نوێنەرەکەی( وەکیل)، بۆ ئەوەی دووشەممە بچنە سەردانی ئۆجالان لە زیندانی پیتی Fی ئاسایشی باڵای ئیمرالی، سەردانی دادوەری گشتی کۆماری-یان کرد لە بوورسا.

لە بنەماڵەی زیندانییەکانی دیکەی ئیمرالی، ئەمین کۆنار-ی برای عومەر خەیری کۆنار، پۆلات یلدرم-ی برای حامیلی یلدرم، مەلیحە چەتین و ئەیلەم چەتین-ی خوشک و خوشکەزای وەیسی ئاکتاش، لە ڕێگەی پارێزەرەوە سەردانی داوکاریی گشتیی بورسایان کرد.

ک٠ش