خانەوادەی شەهیدانی مانگرتوولەخواردن، پێداگرن لە سەربڕیارەکەیان

خانەوادەی شەهیدان کە ستۆکهۆڵم-ی وڵاتی سوید، لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن، دەستنیشانیانکرد کە هەتاکوو گۆشەگیری نەشکێت درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

چەند کەس لە خانەوادەی شەهیدان بەناوەکانی تەحسین ئاڵتوون، بەهیە ئاکگول، زەبیحە عەبدێ، خەدیجە سەلمان، سلێمان سێنجار و سەعدیە وەکێڵی ، بەئامانجی پشتگیری لە چالاکیی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان بە پێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن وهەزاران گیراوای سیاسی تر، دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن و بەردەوامن لەچالاکییەکەیان. مانگرتووان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیانکرد.

تەحسین ئاڵتوون ئەوەی خستەڕووکە ، بەئامانجی پشتگیری لە مانگرتنەکان کە بەپێشەنگایەتی گیوڤەن دەستیپێکردووە بڕیارمان دا کە ئێمەش بەشداری ئەو کەمپەینە مەزنە ببین و وتی، "ئێمە کۆتایی بەگۆشەگیری دەهێنین، ڕێبەرئاپۆ ئازاد دەکەین."

بەهیە ئاکگول سڵاوی نارد بۆهەموو چالاکانی مانگرتوو و وتی، " کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری بەواتای ڕاوەستاندنی خۆێن ڕشتنە. کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری بەواتای کۆتایی هێنان بەشەڕە. کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری، ئازادیی مرۆڤەکانە. ئێمە کۆتایی بەگۆشەگیری دەهێنن و سەردەکەوین."
خەدیجە سەلمان یەکێکی ترلە مانگرتووان وتی، " ئێمە کۆتایی بەگۆشەگیری دەهێنین.سلێمان سێنجارویڕای ناردنی سڵاو بۆمانگرتووان ئاماژەی بە مەترسیداربوونی دۆخی مانگرتووان کرد و وتی، " ئێمە نامانهەوێت هەواڵی بیستنی شەهادەتی هەڤالانی مانگرتووەی خۆمان ببیستین."

سەعدیە وەکێڵی خوشکی چالاکیی سیاسی لە سێدارە دروای ڕۆژهەڵاتی کوردستان فەرهاد وەکێڵی کە ئەویش بەشداری لەچالاکییەکەدا کردووە بەئاژانسی هەواڵی فوراتی وت، " ئەوان بۆکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان درێژە بەچالاکییەکانیان دەدەن."

ک-ش