"خاوەنداریکردن لە رێبەرایەتی خاوەنداریکردنە لە مرۆڤایەتی"
ئێشکگرتنی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەردەوامە و ئەو چالاکییە لە ٣٦٥هەمین هەفتەدایە.
ئێشکگرتنی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەردەوامە و ئەو چالاکییە لە ٣٦٥هەمین هەفتەدایە.
ئێشکگرتنی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' ماوەی ٧ ساڵە لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکە لەلایەن دەستەی نوێی چالاکوانانەوە بەردەوامە.
ئێشکگرانی هەفتەی رابردوو هونەرمەندانی تەڤ- چاند بوون. ئەم هەفتەیەش دەستەیەک لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا بوونە ئێشکگری ئەم هەفتەیە بۆ چالاکییەکە.
چوار کوردستانی بەناوەکانی مستەفا، زولفو، جومعە و سەلاحەدین لە یەکشەممەوە لە چالاکی 'ئێشکگرتنی ئازادی'دان.
چالاکوانی ئێشکگر جمعە بەناوی دەستەکەیانەوە لێدوانێکدا و ئەوەی وەبیر هێنایەوە، کە ئێشکگریی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' درێژخایەنترین چالاکییە کە تاوەکو ئێستا بەردەوامیى هەیە.
وتەبێژی دەستەکە رایگەیاند، گەلی کورد بەبێ دابڕان ماوەی ٧ ساڵە خاوەنداری لە رێبەری خۆی دەکات و وتی: "ئیتر دەبێت دونیا ئەوە ببینێت، کە گەلی کورد هیچ کات دەستبەرداری تێکۆشانەکەی بۆ ئازادیی رێبەرەکەی نابێت".
وتەبێژی دەستەکە راشیگەیاند، دەبێت رۆڵی ئۆجالان بۆ داهاتووی کورد و گەلانی هەرێمەکە ببینرێت و وتی: "پێش هەموویان گەلی کورد و دیموکرات، دەبێت هەمووان خاوەنداری لە رێبەرایەتی بکەن. خاوەنداریکردن لە رێبەرایەتی خاوەنداریکردنە لە مرۆڤایەتی".
ر.م