خوێندنەوەى  ئۆجالان بۆ 'کێشەى کورد' - بەشی یەکەم

لەمدواییانەدا هەم لە ناو جەماوەر و پێکهاتەى هەدەپە دا و هەم لە ناو جەماوەر و لایەنگرانى هێزە دیموکراتیکەکاندا باسى ئەوە دەکرێت کە 'کێشەى کورد' چییە و چی لە خۆ دەگرێت...

لەبارەى کێشەى کوردەوە بابەتى سەرەکی نزیکایەتیى راستەقینەپارێزییە لەو پرسە. بە تایبەتى نزیکایەتیى راستەقینەپارێزی لەو پرسە لە ئێستادا لە هەموو کاتێک گرنگترە، چونکە کێشەى کورد کێشەیەکى ئاڵۆز و فرەرەهەندە و قورسیى کێشەکەش لەوەوە سەرچاوەى گرتووە. مرۆڤ ئەگەر خوێندنەوە بۆ ئەو کێشەیە لەسەر بەشێک لە مێژوو و لەسەر هەندێک روودا و دیاردە بکات خۆی دەخاتە قاڵبی پێناسەى سەردەستەکان بۆ سەردەستبوون، بۆیە مرۆڤ دەبێت ئاگاداری ئەو بۆسەیە بێت.

لەم دواییانەدا لە ناو جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانى هەدەپە و هێزە دیموکراتیکەکاندا باسى ئەوە هاتووەتە پێشەوە کە 'کێشەى کورد' چییە  و چی لە خۆى دەگرێت، کێشەى کورد کێشەى ناسنامەیە، یان کێشەى چینایەتی و رۆشنبیری و زمانە؟ کام یەک لە ماناکانى خۆى لە دەستداوە یان لە کام یەک لە ماناکاندا قوڵبووەتەوە؟ دواى ئەوەى هەدەپە کۆووبنەوەى فراوانى دەستەى بەڕێوەبەریى لە وان ئەنجامدا و نەخشەرێگایەکى سیاسیى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو رێگەیەوە مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ شەپۆلی سەردەمى نوێدا رێ بکات. دەبێت مرۆڤ کێشەى کورد پێناسە بکات. بێگومان ئەوە پێویستییەکە، بەڵام راست و دروست پێناسەکردنى پێویستییەکى گەورەیە.

گەرچی بۆ بابەتەکانى شوێن، نیشتەجێبوون، کۆمەڵگە بابەتى زۆرخراونەتەڕوو، بەڵام گلەیى و گازنجی ئەوەش هەیە، کە ئەو بابەتانە وەک پێویست و تێکەر نین. ئەگەریش کەم بێت، ئامانجی ئەم بابەتە بۆ وەڵامدانەوەى ئەو گلەییانەیە.

دەبێت ئەوەمان قبوڵ بێت کەسانێک، کە بە ئەندازەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد سەری خۆیان بەم بابەتەوە ئێشاندبێت و تەمەنی خۆیان بۆ تەرخانکردبێت کەمن، چونکە هەموو تێکۆشانەکەی بۆ ئەم کێشەیە بووە. هەر بە هۆی ئەو کێشەیەوە، کە هەموو تەمەنى خۆى بۆ تەرخانکردووە لە هەلومەرجی بەدەر لە مرۆڤایەتى لەسەر ئەو کێشەیە گۆشەگیرکراوە. ئێمە لەو بڕوایەداین لەسەر ئەو خوێندنەوەیە و بەرێکخستنکردنەوە مشتومڕی زۆرى کردووە تاوەکو تێگەیشتنى دروست بێتە ئارا و پێشیش لە تێگەیشتنى خراپ و ژەهراوی بگرێت و بابەتەکە بە روونی و شەفافی تێگەیشتنى لەسەر دروست بێت و لەسەری راوەستین.

هۆشیارى لەسەر دیاردەى کێشەى کورد و ئەوەى لەبارەیەوە دەوترێت و رێنوێنییەکانی بۆ ئەمڕۆ هۆشى مرۆڤ دەکاتەوە. قورسی رێنوێنیەکانیش لەبارەى ئەو کێشەیەوە بۆ ئەو هۆکارانە دەگەڕێتەوە...

ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم بابەتە لەسەر ٢ بنەما بخەینەروو. یەکەم، بە بۆچوونى ئۆجالان کێشەى کورد چیە، چۆن دەستیپێکردووە و چی لە خۆ دەگرێت؟ دووەم، چارەسەریى کێشەکە چییە؟ و لەسەر چۆنیەتیى چارەسەرکردنى کێشەکە هەڵوەستە دەکەین. چونکە بە پێداگرییەوە باسى ئەوەى دەکرد "هەتاکو راستیى شەڕ، کە شەڕ و دەسەڵات لە کوردستان خۆى لەسەر راگرتووە و بە وردى شیتەڵ نەکرێت، زیانی گەورە بە هەموو ئەو کەسانە دەگەیەنێت کە لەسەر کێشەى کورد رادەوەستن و بەشداربوون. ئەوانیش دەوڵەتەکان و گروپە کۆمەلایەتى و سیاسییەکانن". دەبێت مرۆڤ ئەو هێڵە فەرمییەى کە لە کوردستان ئایدۆلۆژی و سیاسەتى پیادا تێدەپەڕێت لەبەرچاو بگرێت و لێى تێبگات. بە پێچەوانەی ئەوەوە، چارەسەریى کێشەى کورد و گەڕان بە دواى چارەسەریى کێشەى کورددا ئەگەر قورسیش نەبێت، ئەوە تەنها بەرەو هێڵى تاریک و نادیارى دەڕوات.

پێش ئەوەى مرۆڤ بچێتە سەر پێناسە رەسەنەکانى ئۆجالان، بەجێیە مرۆڤ بزانێت کێشەکە چۆن پێناسە دەکرێت و کێشەکە چۆن بە یەکتر دەناسێنین. لەبەر ئەوەش 'لە دۆخى رەوتی پێناسەکردنى کێشەی کورد بە پێچەوانەى ئەوەى کە دەزانرێت، لە رووی خۆجێیى زیاتر، حاڵەت و پۆزسیۆنى گەردەوونیى هەیە و ئەوەش کێشەکەى ئاڵۆزکردووە".

ئۆجالان چەمکی 'کێشەکە' بەشێوەیەکى گەردوونى شرۆڤە دەکات و وەک چەمکێکى گەردوونی کێشەکە دەکەوێتە ناو دژواریى بوون یان نەبوونەوە و بەو شێوەیە بە پرۆسەیەکى دژوار پێناسەى دەکات. ئەو کاتاگۆرییە بۆ هەموو رەوتەکان و بوونەوەرەکان گونجاوە. کاتێک بابەتەکە کۆمەڵگە بێت، مرۆڤ دەتوانێت بە بەرفراوانى و فرە دەنگى پێناسەى بۆ بکات. لە مانایەکى تردا بە شێوەیەکى بەرفراوان باس لە کێشەکانى کۆمەڵگە دەکات، کە لە بەرامبەر سروشتدا رووبەڕووى ژینگەکەى بووەتەوە. بۆ نمونە وشکبوونەوەى زۆر، یان گەرما و سەرمای زۆر، رێگا نادات ژینگە و سروشت بە شێوەیەکى بایۆلۆژی درێژە بە بوونى خۆى بدات. ئەو کات ئەوە رێگا بۆ کێشەى گەورەکانى کۆمەڵگا دەکاتەوە. هەروەها لەو کۆمەڵگەیاندا کە لە دۆخ و پێگەى هاوبەشدا ژیان، چالاکیى هێزدار لە بەرامبەر لاوازدا بەکار دەهێنن، دەکرێت دۆخەکە لەو چوارچێوەیەدا خوێندنەوەى بۆ بکرێت. بە مانایەکى تر دەکرێت کاردانەوە و پەیوەندیی بەرتەسک، کە دێنە پێشەوە لەگەڵ دیارەى کۆمەڵگەی هیرارشی (هەرەمی)، شار، چین، دەسەڵاتدار – دەوڵەت، گەشەدان لەسەر بنەماى گوشار و داگیرکەری و لە رێگەى داسەپاندنەوە پێناسە بکرێت. لە رووی کۆمەڵناسییەوە ئەو قەیرانە سیاسی و قەیرانەکانی کۆمەڵگە بە جۆرێکن، کە بەهۆی گوشار و رەنجەوە روو دەدەن. دەکرێت قەیرانەکانى تر لە چوارچێوەى تردا نرخاندنیان بۆ بکرێت.

ئۆجالان لەبارەى ناسین و تێگەیشتنى خۆى لەسەر کێشەى کورد دەڵێت "کاتێک هەموو رۆژێک رێگایەکى دوورم بە پێ دەبڕی و دەچوومە خوێندنگەى گوندی جیبین، کە ٥ کیلۆمەتر لە گوندەکەى خۆمانەوە دوور بوو، (تێگەیشتن) دەستیپێدەکرد".

ر.م

درێژەى هەیە