خوێندنەوەى  ئۆجالان بۆ 'کێشەى کورد' – بەشی دووەم

لەمدواییانەدا هەم لە ناو جەماوەر و پێکهاتەى هەدەپە دا و هەم لە ناو جەماوەر و لایەنگرانى هێزە دیموکراتیکەکاندا باسى ئەوە دەکرێت کە 'کێشەى کورد' چییە و چی لە خۆ دەگرێت...

لەم دواییانەدا لە ناو جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانى هەدەپە و هێزە دیموکراتیکەکاندا باسى ئەوە هاتووەتە پێشەوە کە 'کێشەى کورد' چییە  و چی لە خۆى دەگرێت، کێشەى کورد کێشەى ناسنامەیە، یان کێشەى چینایەتی و رۆشنبیری و زمانە؟ کام یەک لە ماناکانى خۆى لە دەستداوە یان لە کام یەک لە ماناکاندا قوڵبووەتەوە؟ دواى ئەوەى هەدەپە کۆووبنەوەى فراوانى دەستەى بەڕێوەبەریى لە وان ئەنجامدا و نەخشەرێگایەکى سیاسیى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو رێگەیەوە مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ شەپۆلی سەردەمى نوێدا رێ بکات. دەبێت مرۆڤ کێشەى کورد پێناسە بکات. بێگومان ئەوە پێویستییەکە، بەڵام راست و دروست پێناسەکردنى پێویستییەکى گەورەیە.

کێشەکە بە تێکشکاندنی "زمان و خۆبەبچووک زانین بەردەوامە":

"کێشەکە لە دژواریى فیزیکى زیاتر رۆشنبیرى بوون. تورکی زمانی قسەکردن و باو بوو. یەکەمجار کە هەستم بە خۆبچووکردنەوە کرد ئەو کاتە بوو، کە لە زمانى دایکیى خۆم کوردی بە بێدەنگى دوورکەوتمەوە و خۆم لە ناو زمانى تورکیى جیاکاریکار بینییەوە. ئەو هەستى خۆبەبچووک زانینە، کە لە کەسایەتى خۆمدا هەستم پێکرد و بە نیشاندانى ئەو خۆ بە کەمزانینە لە ناو بنەماڵەکەمدا، هەوڵم دەدا حسابی خۆبەکەم زانینینەکەیان لێ بپرسم. ئێستاش لە بیرمە: من بە دایکى خۆمم دەوت، هەقی من بەسەر تۆوەیە، ئەویش جوجەڵەى مریشکەکانى لەو دەورووبەرەدا پێ نیشانداوە و پیێى وتوە "ئەو مریشکانە چ هەقێکیان بەسەر ئەو جوجەڵانەوە هەبێت، تۆش ئەوەندە هەقت بە سەر منەوە هەیە".

 کێشەى کورد لە بینینى دۆخى ژیانى خۆ بە کەم زانینی منداڵێکدا، کە چاوى کردووەتەوە و کەرامەتى شکێنراوە و دواتر سەرهەڵدانى کردووە و لە هەلومەرجی خۆبەکەمزانیندا خۆى دەرهێناوە، بۆ سەرنج دەخاتە سەر زمان و هەست؟  ئەوە بینیى بوونناسانەى تیادایە، یان ئەوەتا کێشەکە لە پێشی پێشەوە دادەنێت و دەیکاتە بابەتى هەبوون و بوون. لەبەر ئەوەشە کاتێک باسى کێشەى کورد دەکات بە فەلسەفەی بوونگەرایى و تێزى زەمەن – بوون دەستپێدەکات. ئەوە بۆ پێناسەکردن گرنگە.  کاتێک دۆخى گەردوونی بۆ پرسی ژیانی بێتە پێشەوە، ئەو کات چارە نییە کە مرۆڤ دەبێت لە دۆخى گەردوونیدا بە دواى چارەسەردا بگەڕێت. ئەوەش بۆ تێگەیشتن لە تێز و عەقڵییەتى گەردوونی پیویستییەکە. رەنگە ئەوەش دووەم تێکشکاندن بێت...  

درێژەى هەیە