ده‌یان كه‌س له به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه و وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان به‌رز كرده‌وه. ئه‌مه چواره‌مین هه‌فته‌یه له ڕۆژانی چوارشه‌ممه چالاكییه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌رنج خرایه سه‌ر گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان و ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له به‌رانبه‌ر بێده‌نگیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه له ئاست گۆشه‌گیری.
خۆپیشانده‌ران درووشمه‌كانی «كوژه‌ر ئه‌ردۆغان، «تێرۆریست ئه‌ردۆغان» و «بێده‌نگی تاوانه، مه‌بنه هاوكاری تاوان» گوترانه‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ندین پۆسته‌ر هه‌ڵدران ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و به‌رخۆدانی مانگرتوان.
ئایدار: ئێمه سه‌رده‌كه‌وین
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) زوبه‌یر ئایدار به‌شداری له چالاكییه‌كه‌دا كرد و بانگی به‌هێزكردنی تێكۆشانی كرد. ئایدار به‌رخۆدانی دایكی زیندانییانی به به‌هادار پێناسه كرد و گوتی، «هه‌موو چوارشه‌ممه‌یه‌ك ده‌نگی خۆمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه. ده‌بێ زیاتر ده‌نگمان به‌رز بكه‌ینه‌وه و وه‌ها بكه‌ین ده‌نگمان ببیسترێت.»
زوبه‌یر ئایدار ئاماژه‌ی به تێكۆشین و پڕۆژه‌كانی چاره‌سه‌ریی پرسی كورد كرد كه گه‌لێكی پێشه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌بوونی هیوای گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدان كرده‌وه.
ئایدار گوتی، «ئێمه هیوامان هه‌یه ئه‌م به‌رخۆدانه بگاته سه‌ركه‌وتن و ده‌رگه‌كانی ئیمڕاڵی بشكێن. ئه‌مه‌ش به به‌رخۆدانی گه‌ل ده‌كرێت. ئێمه ئه‌مڕۆ له دوێنێ زیاتر و به‌هێزترین. هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه ده‌رفه‌ته‌كانمان زیاتره. به به‌رخۆدان سه‌رده‌كه‌وین.»
داواكارییه‌كان
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن پلاتفۆڕمی «بهێڵن له‌یلا بژی»یه‌وه خوێنرایه‌وه، ده‌رباره‌ی مانگرتنه‌كان له خواردن كه به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) به‌ڕێوه‌ده‌چن، داوا كرا كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر زیندانییان، ئه‌شكه‌نجه و پێشێلكردنی مافه‌كانیان بهێنرێت. هه‌روه‌ها داوا كرا توركیا قانوونه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتبوو، «پێویسته یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا و حكوومه‌ته‌كانی ئه‌ورووپا فشار بخه‌نه سه‌ر ڕژێمی ئه‌ردۆغان و شاندێكی سه‌ربه‌خۆی نێونه‌ته‌وه‌یی بنێرنه زیندانه‌كانی توركیا و لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی بارودۆخی زیندانییان بكه‌ن. كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان بێنن، مافی لێدوان و دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران و خانه‌واده‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكرێت.»
s.m