له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی بە وادەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كه بڕیاره له ٢٤ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان و سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌رمتر ده‌بێت. ئه‌مڕۆش كاندیدان و خه‌باتكارانی هه‌ده‌په له‌نێو گه‌ل بوون.
وان
لە وان کە هەدەپە بەنیازە هەر ٨ پالێوراوی خۆی بنێرێتە پەرلمان، کار‌و خەبات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوامە. هەدەپە ئەمڕۆ سەردانی ناوچەکانی وەستان، ئیردیش، ئیلباک و میکسێ.
جولەمێرگ
لە گەڤەر-ی جولەمێرگ کار وخەبات بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزویران/٣ی پووشپەڕ بەردەوامە. شاندەکەی هەدەپە سەردانی گوندەکانی ئەو هەرێمەیان کرد و رووبەڕووی پیشوازی گەرمی هاوولاتیان بونەوە.
مەلەتە-ی
پاڵێوراوانی هەدەپەی مەلەتیا ئەمڕۆ سەردانی گەڕەکەکانی ئەو سارەیان کرد و لە ناو شاردا بلاڤۆکیان بڵاو کردەوە.
ئه‌ده‌نه
لە ئەدەنە هەدەپە هەوڵی ئەوە دەدات کە ٣ پەرلمانتار بێرێتە بەڕلمانی تورکیا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، كاندیده کانی هەدەپە كۆڵان به كۆڵان و ماڵ به ماڵی ناوچه‌ی یورگیر گه‌ڕان و داوایان له گه‌ل كرد پشتگیریی هه‌ده‌په بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. هه‌روه‌ها كاندیدانی هه‌ده‌په سه‌ردانی كاسبكارانی گه‌ڕه‌كی باراژیۆلۆییان كرد. گەنجان لەویدا ستاندی بانگەسەیان کردەوە.
مێرسین
له مێرسین كاندیدانی هه‌ده‌په سه‌ردانی كاسبكارانی گه‌ڕه‌كی تارسووس، ئاكده‌نیز، تۆرۆسلار، یه‌نیشه‌هر و مه‌زلیتیه و ئیردەملی یان کرد
لە سەردانەکەدا دەستنیشان کرد کە هەدەپە تاکەهێزە بۆ چارەسەریی.
شرنا‌خ
لە هەزەخ-ی شرنا‌خ خەباتی هەڵبژاردن بەردەوامە و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاندیدانی شرناخی هه‌ده‌په له ناوچه‌كانی هه‌زه‌خ و باسان سه‌ردانی چه‌ندین گوندیان كرد . هه‌روه‌ها به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان و كاندیده‌كانی هه‌ده‌په نووسینگه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شارۆچكه‌ی فندك-ی ناوچه‌ی باسان كرایه‌وه. دانیشتوانی گوندەکان پێسوازییان لە هەدەپە کرد و دووپاتیان کردەوە کە دەنگی ئەوان بۆ هەدەپەیە.
ک-ش