خەتیب دیجلە سەردانی مانگرتوانی بەرلینی کرد
سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە سەردانی چالاكانی مانگرتوو جەمال کۆبانێ، عومەر باگدوور، مەلا مستەفا تووزاک و شیار خەلیل-ی كرد لە بەرلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا.
سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە سەردانی چالاكانی مانگرتوو جەمال کۆبانێ، عومەر باگدوور، مەلا مستەفا تووزاک و شیار خەلیل-ی كرد لە بەرلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا.
چالاكانی مانگرتوو جەمال کۆبانێ، عومەر باغدوور، مەلا مستەفا تووزاک و شیار خەلیل لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان له به‌رلین به‌رده‌وامن له مانگرتنی بێ‌سنوور لە خواردن. چالاکیی مسته‌فا تووزاک ١٢٤ رۆژی تێپەراند، شیار خەلیل ١١١ ڕۆژ و جه‌مال كۆبانێ و عومه‌ر باگدوور-یش ١٠٨ ڕۆژه له مانگرتندان.
سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە سەردانی چالاكانی کرد و ئاماژه‌ی به پێداگریی مانگرتوان كرد له چالاكییه‌كه. هه‌روه‌ها سەرنجی ڕاكێشایه سەر به‌رخۆدانه‌كان بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان كه هه‌موو لایه‌كی گرتووه‌ته‌وه.
دیجلە جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدان كرده‌وه و گوتی، «پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و چالاكییه‌تان. بە ئێوە سه‌ربه‌رزین. ئەم به‌رخۆدانه هێندەی بەرخۆدانی خەیرییەکان و کەمالەکان لە دژی تاریکیی ڕژێمی ١٢ی ئەیلوول، بەرخۆدانێکی مێژووییە.»
خه‌تیب دیجلە سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕۆڵی تێکۆشانی ئاشتی و ئازادیی ئۆجالان بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و گوتی، ڕۆژانی خۆش نزیکن، بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین.
s.m