داخۆ سەرچەتەی عوسمانی ئازاد دەکرێت؟

دەوترێت، سەرچەتەی عوسمانیەکانی ئەڵمانیا محەمەد باغجی کە لە شتوتگارت زیندانیکراوە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئازاد بکرێت.

دەوترێت، سەرچەتەی عوسمانیەکانی ئەڵمانیا محەمەد باغجی کە لە شتوتگارت زیندانیکراوە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئازاد بکرێت.

ئازادکردنی محەمەد باغجی، دەبێتە قەرەبووکردنەوە و سازشێکى نوێی دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ دەسەڵاتدارێتی ئەردۆغان.

"عوسمانیەن جێرمەن" (عوسمانییەکانی ئەڵمانیا) تۆڕی ڕژێمی ئەردۆغانە لە ئەڵمانیا. ڕۆژی ۱۰ی تەموزی ٢٠١٨ ئەو گروپە لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆست سەهۆفەرەوە وەدەغە کرابوو. سەرەڕای ئەوەی لە چەندین ئەیالەتی ئەو وڵاتە ڕێکخستنیان هەیە، بەڵام تەنها لە ٤ ئەیالەت ئۆپراسیۆنی هێزەکانی پۆلیسیان لە دژی ئەو چەتانە ئەنجام درابوو. گروپی ئەو چەتانە لە چەندین شاری تری ئەڵمانیا کار دەکەن.

گروپی چەتەکان، ساڵی ۲۰۱۴ بە پشتیوانی دەسەڵاتدارێتیی ئاکەپە کرایەوە و بەناوی یانەی بۆکسێنەوە دەستیان بە ڕێکخستن کرد. بەرپرسی چەتەکان لە مانگی ئادارەوە لە دادگای گەنجان لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و سزا دراوە. ئەگەرچی بەڵگەکانیان لەسەر ساغ بووەتەوە، کە ئامادەکاریان بۆ کاری تیرۆریستی کردووە دژ بە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕژێمی ئەردۆغان. هەروەها سەرچەتەی عوسمانییەکانی ئەڵمانیا محەمەد باغجی بە تاوانی وەک کوشتن، هەڕەشە و قاچاخچێتیی بە ماددەى هۆشبەرەوە سزا دراوە، بەڵام لە ئیستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەو سەرچەتەیە ئازاد دەکرێت.

لەو دۆسیەیەدا، بە گشتیی ٨ ئەندامی چەتەکان سزا دراون کە هەریەک لە محەمەد باغجی، سەلچوق شاهین و لەوەنت ئوزوندال بە زیندانیی سزا دراون. پلان کرابو، دانیشتنەکانی دادگا لەبارەی ئەو دۆسیەییەوە، هەتا مانگی ئایاری ۲۰۱۹ بخایەنێت، بەڵام لەسەر پرسی باغجی بارودۆخێکی سەرنجڕاکێش ڕووی دا. ئاشکراش بوو، کە سەرچەتە زیندانیکراوەکان، ئەو تاوانانەی کە دادگا ئەوانی پێ تاوانبار دەکات، دەخەنە ئەستۆی موستەفا کلنج سەرچەتەی هەڵهاتووی تورکیا.

دەوترێت بەهۆی ئەوەوە محەمەد باغجی لە مانگی تەباخی ساڵی پارەوە زیندانی کراوە، دەکرێت ئازاد بکرێت. پارێزەرانی ئەو چەتەیە بۆ ئەوەی سزای زیندانیی زیاتر بۆ محەمەد باغجی نەبڕدرێتەوە سەردانی دادگایان کرد و شاندی دادگاش، سبەینێ بڕیار لەسەر ئەو داوایەی پارێزەرانی ئەو سەرچەتەیە دەدات. پاریزەرانی ئەو سەرچەتەیە بانگەشەی ئەوە دەکەن، سەرچەتە محەمەد باغجی مانگێک پێش ئەوەی دەستگیر بکرێت، یارمەتیی هێزە ئەمنیەکانی داوە بۆ لێکۆڵینەوەکان و مۆبایلەکەی خۆی داوە بە هێزەکانی پۆلیس.

سەرەڕای ئەو داوایەی پارێزەرانی ئەو سەرچەتەیە، داواکاری گشتیی ئەڵمانیا محەمەد باغجی تاوانبار دەکات بەوەی کە هەوڵی داوە یەک لە ئەندامەکانی گروپەکەیان بکوژێت کە ویستوویەتی واز لەکارکردن بهێنێت لەگەڵیاندا. جەختیشی لەوە کردووەتەوە ئەو سەرتەچەیە ئەو کەسەى بریندار کردووە و چەکى بێ مۆڵەتیشى پێ بووە.

دانیشتنی دوێنێی دادگا بۆ خوێندنەوەى داواى پارێزەرانى ئەو سەرچەتەیە، لە کەشێکی تووندی ئەمنیدا بەڕێوەچوو. لە زیندانی ستامهمی شاری شتوتگارتی ئەڵمانیاش ڕێوشوێنی ئەمنی تووند لە کاتى گواستنەوەى ئەو چەتەیەدا و دانیشتنەکەدا گیرایە بەر.

ر.م