دادگاى باڵاى تورکیا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیى بۆ ئیدریس بالوکەن پەسەند کرد

دادگای باڵاى تورکیا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیى بۆ ئیدریس بالوکەن پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و ئەندامى شاندی دانوستانى ئیمراڵی پەسەند کرد.

دادگای ناوچەیى بە تۆمەتى "ئەندامی رێکخستن" دا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیى بۆ ئیدریس بالوکەن پەرلەمانتاری شاری ئامەد دەرکردبوو. ئەو سزایە لەلایەن لقی ١٦ی دادگاى باڵاى تورکیاوە پەسەند کرا.

لقی ٨ی دادگای سزا قورسەکان لە ئامەد رۆژی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانى و بە تۆمەتى "پڕوپاگەند بۆ رێکخستن" ٤ جار سزای ٤ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی و بە تۆمەتى "دژایەتیکردنى یاسای رێپێوان و خۆپیشاندانەکان" ٤ جار سزای ٤ ساڵ و ٧ مانگ زیندانى بۆ ئیدریس بالوکەن پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامەد و ئەندامى شاندی دانوستانى ئیمراڵی دەرکردبوو.

پارێزەرانى ئیدریس بالوکەن تانەیان لە بڕیارەکەى دادگا دا و دواتر لقی ٤ی دادگای ناوچەیى دیلۆک لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٨دا هەمان بڕیارەکانى دادگای ئامەد-ی پەسەند کردبوو. سەرباری هەوڵی پارێزەرەکانى بالوکەن، بەڵام ئەمجارەیان دادگاى باڵاى تورکیا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیى بەسەر بالوکەن دا سەپاند.

ر.م