دادگای ئەڵمانیا: 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ئازادی ڕامانە

دادگای ئیداری کاسێل بڕیاری دا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ئازادی ڕامانە و بڕیاری ئازادکردنی کوردستانیەکیدا کە بە هۆی وتنەوەی دروشمەکە دادگاییدەکرا.

لە ٢٠مین ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لەبەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە ویلایەتی کەسێلی ئەڵمانیا چالاکیەک ئەنجامدرا، بەهۆی ئەوەی چالاکوانێکی کوردستانی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وتەوە، لێپرسینەوەی لێکرا.

لە دادگای ئیداری کاسێل سکاڵا لەسەر چالاکوانەکە تۆمارکرا. لە دۆسیەکەدا کە دادوەر ئامادەی کردبوو ڕاگەیەنرا، دروشمی قەدەغەی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' پرۆپاگاندەیە بۆ پەکەکە کە پەکەکە قەدەغەیە.

'دروشم بۆ شەرتی ژیانی ئۆجەلان وتراوە'

لە یەکەمین دانیشتنی دادگا دا ڕاگەیەنرا، دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' لە بناغەدا تاوان نییە و دادوەر و پۆلیسەکان ناحەق لەقەڵەمدران. دروشمی چالاکوانی کوردستانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' لە چوارچیوەی ئازادی ڕاماندایە و تاوان نییە.

لە بەردەوامی دانیشتنەکەدا ڕاگەیەنرا دروشمی خۆپیشاندەران ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ئاماژەدانە بۆ سەر دۆخی ئۆجالان. دادگا بڕیاری تێچووی سکاڵاکە لەسەر حکومەت بێت.

مانگی حوزەیرانی ڕابردوو دادگای ئیداری بەرلین کەسێکی کوردستانی بەهۆی وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' لە ساڵیادی شەهیدبوونی زەکی شەنگالی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە دادگاییکرد. چالاکیەکە بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر شەنگال بوو، بەڵام بە بیانووی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.

ف.ق