مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک سەردانی بەرلینی کردبوو، مایکڵ براندت پەرلەمانتاری چەپی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی هاوکاری نێوان ئەنقەڕە و حکومەتی ئەڵمان شەرمەزار بکات و پشتگیری خۆی بۆ ڕۆژئاوا دەببڕێت ٣ ئاڵای یەپەگەی لەسەر نووسینگەکەی هەڵواسی کە نووسینگەکەی لە نزیک ئەو هۆتێلەبوو کە ئەردۆغانی تێدابوو.
دواتر هێزەکانی پۆلیسی ئەڵمایا هەڵیانکوتایەسەر نووسینگەکەی ئەو پەرلەمانتارە و دەستیان بەسەر ئاڵاکانی یەپەگەدا گرت. براندتیش لە دادگای دەستووری فیدڕالی لە کارلسروح سکاڵای تۆمارکردبوو.
براندت ڕایگەیاند، هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی لەدژی دەستوورە و فەرمانی دادگایان پێنەبووە.
دادگا ئەمڕۆ بڕیاریدا کە هێزەکانی پۆلیس خاڵی ٣٨ی دەستووریان پێشێل کردووە و تاوانیان ئەنجامداوە. خاڵی ٣٨ی دەستوور ئاماژە بەوەدەکات کە بێ فەرمانی دادوەر پۆلیس ناتوانێت هەڵبکوتێتە سەر هیچ شوێنێک.
ف.ق