دادگه‌ی باڵای تورکیا سكاڵاكه‌ی یوکسەكداغی ڕه‌تكرده‌وه
دادگه‌ی باڵای تورکیا سكاڵایه‌كی تایبه‌تی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) فیگەن یوکسەکداغی بە هەڵوێستێکی سیاسی ڕه‌تكرده‌وه.
دادگه‌ی باڵای تورکیا سكاڵایه‌كی تایبه‌تی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) فیگەن یوکسەکداغی بە هەڵوێستێکی سیاسی ڕه‌تكرده‌وه.
لە تورکیا سیستەمی قانوون نەماوە و قانوون بووە بە وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئاکەپە. سكاڵا تایبه‌ته‌كه‌ی یوکسەکداغ لە دادگه‌ی باڵای توركیا ڕه‌تكرایه‌وه.
سكاڵا تایبه‌تییه‌كه‌ی یوكسه‌كداغ به‌هۆی ئه‌وه بووه كه ده‌ستگیركردن و بەندکردنی ناوبراو به‌پێی ڕێوشوێنه قانوونییه‌كان نییه، هه‌روه‌ها به هۆی سنوورداركردنی خۆگه‌یاندن به دۆسیه‌ی دادگه‌یی كردن، پێشێلكردنی مافی ئازادیی كه‌سی. هۆكاره‌كانی دیكه‌ش بریتی بوون له‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی دادگه‌ییكردن په‌یوه‌ندییان به چالاکییەکان كه لە چوارچێوەی ئازادیی ڕامان و خەباتە سیاسییەکاندا بووه. هەروەها بە هۆی زیندانیكردنی، جێبه‌جێنه‌كردنی كاری په‌رله‌مانتاری و پێشێلكردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و پێشێلكردنی هه‌ڵبژاردن و خه‌باتی سیاسی.
دادگه‌ی باڵای تورکیا ده‌رباره‌ی ئه‌و سكاڵایه، بڕیاری «ناتوانرێت قبووڵ بکرێت»ی دا. دادگه به‌ندكردنی یوکسەکداغی به قانوونی ناوبرد و ڕایگه‌یاند: «گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ده‌ستگیركردن، قانوونییه.»
هەروەها دادگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه «هۆکاری دەستگیركردن به گومانی ئه‌گه‌ری ڕاكردن، خاوەن بنه‌مایه‌كی دیارده‌ییه.»
s.m