دادگه‌ی توركیا بڕیاری دا ٥ ڕۆژنامه‌وانی «ئۆزگورلوكچو دیموكراتی» له زینداندا بمێننه‌وه
دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بڕیاری دا ٥ ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی «ئۆزگورلوكچو دیموكراتی» له زینداندا بمێننه‌وه و بڕیاری ئازادكردنی ڕۆژنامه‌وانێكیشی ده‌ركرد.
دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بڕیاری دا ٥ ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی «ئۆزگورلوكچو دیموكراتی» له زینداندا بمێننه‌وه و بڕیاری ئازادكردنی ڕۆژنامه‌وانێكیشی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ دانیشتنی ٢٣هه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ١٤ خه‌باتكاری ڕۆژنامه‌ی«ئۆزگورلوكچو دیموكراتی» به‌ڕێوه‌چوو. له دانیشتنی ڕابردوودا دادوه‌ر بڕیاری دا هه‌موو تۆمه‌تباره‌كان له زینداندا بمێننه‌وه.
ده‌سته‌ی دادگه بڕیاری دا په‌یامنێر پنار تارلاك ئازاد بكرێت و خه‌باتكاره‌كانی دیكه‌ش به به‌ندكراوی بمێننه‌وه. هه‌روه‌ها دانیشتنی دادگه بۆ ٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ دواخرا.
ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی ڕۆژنامه‌كه كه به‌ندكراون بریتین له: ئیسحاق یاسول (به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین)، هیجران ئورون (سه‌رنووسه‌ر)، محه‌مه‌د عه‌لی چه‌له‌بی (سه‌رنووسه‌ر)، ڕه‌یهان هاجیئۆلو (سه‌رنووسه‌ر)، ئیهان یاشار (خاوه‌نی ئیمتیاز).
ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی كه به‌بێ به‌ندكردن دادگه‌یی ده‌كرێن بریتین له: داود ئوچار، ئه‌رسین چاكسو، فورات به‌نلی، گونای ئاكسۆی، ئۆنده‌ر ئه‌لالدی، مزگین فه‌ندك، ڕه‌مه‌زان سۆلا، یڵماز یڵدز.
s.m