دادگه‌ی توركیا ڕه‌تی كرده‌وه ده‌میرتاش ئازاد بكات
داواكاریی ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌تكرایه‌وه.
داواكاریی ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌تكرایه‌وه.
ئایشه ئاجار باشاران په‌رله‌مانتاری شاری ئێلیح (باتمان)ی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په و گرووپێك پارێزه‌ر به ئامانجی ئه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئازاد بكرێت، داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی نۆزده‌مین دادگه‌ی سزای قورسی ئه‌نقه‌ره كرد. ده‌سته‌ی دادگه داواكارییه‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌مڕۆ بڕیاری دا و داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
ده‌سته‌ی دادگه ئازادكردنی ده‌میرتاشی به گونجاو نه‌زانی و داواكاری پارێزه‌رانی ڕه‌ت كرده‌وه.
s.m