دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ٣١٢٨ جار سزای توركیای داوه
سه‌رۆكی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد و ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد و ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا گویدۆ ڕه‌یمۆندی ئه‌مڕۆ له شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد و ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی ڕاگه‌یاند.
ڕه‌یمۆندی ڕایگه‌یاند، له ساڵی ڕابردوودا توركیا له ١٤٠ دۆسیه‌دا مه‌حكوم بووه و سزا دراوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌و ڕۆژه‌وه‌ی توركیا په‌یمانی دادگه‌كه‌ی قبووڵ كردووه تا ئێستا له ٣١٢٨ دۆسیه‌دا مه‌حكوم بووه و سزا دراوه.
سه‌رۆكی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ڕاشیگه‌یاند، ڕووسیا ٢٣٦٥، ئیتاڵیا ١٨٣٠، ڕۆمانیا ١٢٧٣، فه‌ڕه‌نسا ٧٣٦ و ئه‌ڵمانیا ١٩٥ جار مه‌حكوم كراون و سزا دراون.
گویدۆ ڕه‌یمۆندی ئاشكرای كرد، له توركیاوه ٧١٠٠ دۆسیه‌ی نوێ هاتوون كه چاوه‌ڕوانی دادگه‌یی كردن ده‌كه‌ن. گوتیشی له ڕووسیا ١١٧٥٠، له ئیتاڵیا ٤٠٥٠، له ئۆكراینا ٧٢٥٠ و له ڕۆمانیاشه‌وه ٨٥٠٠ دۆسیه‌ی نوێ ئاراسته‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا كراون.
s.m