لێپرسینه‌وه‌كانی پۆلیس و داواكاری گشتیی هه‌رێمی باڤاریا له‌گه‌ڵ چالاكانی كورد و ئه‌ڵمان به بیانووی به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ئاڵاكانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه، به‌رده‌وامه.
چالاكێكی ئه‌ڵمان كه دانیشتووی شاری نۆرنبێرگه له خۆپیشاندانی ئیدانه‌كردنی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له مانگی شوباتی ٢٠١٨ به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر عه‌فرین، ئاڵای یه‌په‌ژه‌ی هه‌ڵدابوو.
داواكاری گشتیی شاری میونشن به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ په‌كه‌كه» دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ چالاكه‌كه كردبوویه‌وه. دوێنێ دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه له دادگه‌ی ئیداریی میونشن به‌ڕێوه‌چوو. داواكاری گشتی داوای كرد ئه‌و چالاكه (ناوی ئاشكرا نه‌كرا) به‌هۆی هه‌ڵدانی سمبووله قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان سزا بدرێت. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆش وه‌ك «شاهید»ی دۆسیه‌كه ئیفاده‌ی دا و باسی له هۆكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌بوونی ئاڵاكانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و په‌یه‌ده كرد. ناوبراو گوتی، ئه‌و ٣ ڕێكخستنه قه‌ده‌غه نین، به‌ڵام هه‌ڵدانی سمبووله‌كانیان قه‌ده‌غه‌یه. سه‌رۆكی دادگه‌ش پرسیاری «بۆچی په‌یه‌ده قه‌ده‌غه نییه؟»ی له‌و به‌رپرسه كرد.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆ ڕایگه‌یاند، ئاماده نییه له‌وباره‌یه‌وه زانیاریی به‌رفره‌وان بدات. گوتی، له‌م بابه‌ته‌دا یاری جۆراوجۆر هه‌ن.
دواتر به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتی، خۆپیشاندانه‌كه‌ی دژبه كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له‌نێو «خشته‌ی ساڵانه‌ی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له ئه‌ڵمانیا»دا نییه. هه‌روه‌ها له‌و خۆپیشاندانه‌دا وێنه‌كانی ئۆجالان به‌رز نه‌كراونه‌ته‌وه و ده‌رباره‌ی په‌كه‌كه قسه نه‌كراوه. بۆیه ته‌نیا هه‌ڵدانی ئاڵای یه‌په‌ژه «تاوان» نییه.
له كۆتاییدا دادگه بڕیاری بێ تاوانی بۆ ئه‌و چالاكه ده‌ركرد و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شی داخست.
s.m