دادگه‌یی كردنی ده‌میرتاش و یوكسه‌كداغ بۆ ٣ی ئایار دواخرا
دانیشتنی دادگه‌یی كردنی هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی «سوكایه‌تی كردن به كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت» بۆ ٣ی ئایاری ٢٠١٩ دواخرا.
دانیشتنی دادگه‌یی كردنی هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی «سوكایه‌تی كردن به كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت» بۆ ٣ی ئایاری ٢٠١٩ دواخرا.
هه‌شته‌مین دانیشتنی دادگه‌یی كردنی هاوسه‌رۆكانی گشتیی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی «سوكایه‌تی كردن به كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت» له دادگه‌ی قه‌یسه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌میرتاش و یوكسه‌كداغ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون، به‌ڵام پارێزه‌ری ده‌میرتاش ئایدن ئه‌ردۆغان له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده بوو. داواكارینامه‌كانی هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په كه بۆ دادگه‌یان ناردبوون، خوێنرانه‌وه. دواتر دادگه دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ٣ی ئایاری ٢٠١٩ دواخست.
s.m