دادگەکانی ئەڵمانیا، هەڵکردنی ئاڵاکانی یەپەگە ویەپەژە تاوان نییە

دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا وچەندین ئەیالەتی ئەووەڵاتە لەسەر قەدەغەکردنی ئاڵاکانی یەپەگە ویەپەژە، دادگەهەرێمییەکان-ی ئەڵمانیا بڕیاریان داکە هەڵکردنی ئاڵاکانی یەپەگە ویەپەژە لە چالاکی و ڕێپێوانەکاندا لەئەڵمانیا تاوان نییە و ڕێگە پێدراوە.

لەشاری گەلسەنکێرخەن-ی ئەیالەتی نوردرهن وستفالن-ی ئەڵمانیا، لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئادار/١٠ی خاکەلێوەی ٢٠١٨ بەمەبەستی شەرمەزارکردنی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین خۆپیشاندانێک ئەنجامدرابوو. هاوکات لەگەل کوردستانیان ژمارەیەکی زۆرلە هاووڵاتیانی ئەڵمانی بەشدارییان لەوچالاکییەداکردبوو. چالاکی ئەڵمانی مونیکا گەرتنێر-ئینگەل لەچالاکییەکەدا ئالاکانی یەپەگە ویەپەژەی هەڵکردبوو.

پۆلیسی ئەڵمانیا بەبیانووی ئەوەی کە هەڵکردنی ئالاکانی یەپەگە و یەپەژە قەدەغەیە هێرشیان کردە سەرخۆپیشاندەران ودەستیان گرت بەسەرئاڵاکانی یەپەگە ویەپەژەدا. دواتر پۆلیسی شاری ئیسەن لەدژی شارومەندە ئەڵمانیە سکاڵای تۆمارکرد.لە ئەنجامدا دادگەی هەرێمی شاری گەلسەنکێرخێن لەدانیشتنی دوێنێی خۆیدا بڕیاری دا کەهەڵکردنی ئاڵاکانی یەپەگە ویەپەژە تاوان نییە. دادگە ڕوونی کردەوە، ئەوخۆپیشاندانانەی کە کراوە هیچ پێوەندییەکی بە پەکەکەوە نییە و یەپەگە لە ئەڵمانیا قەدەغەکراونییە.

' بڕیارەکەی دادگە بۆمافی دیموکراسی گرینکە'

مونیکا گەرتنەر-ئینگل داوی دانیشتنی دادگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بڕیارەکەی دادگە بۆپاراستنی مافە دیموکراتیکەکان گرینگ بوو، گەرتنەردوای دانیشتنەکەی دادگە ڕخنەی لە بەرپرسانی ئەمنی گەلسەنکێرخێن گرد کە هێرشیان کردبووە سەرخۆپیشاندانێکی ڕێگەپێدراو ویاسایی.

پێش ئیستاش لەچەندین دادگەی هەرێمی ئەڵمانیادا بڕیاری ئەوەدراوە کە هەڵکردنی ئالاکانی یەپەگە ویەپەژە تاوان نییە. دادگە هەرێمییەکانی فرانکفۆرت و بەرلین-یش بڕیاری ئەوەیان دابوو کە ئاڵاکانی پەیەدە، یەپەگە ویەپەژە قەدەغە نین و دەتوانێن لە چالاکییەکاندا بەرزبکرێنەوە.

ک-ش