شهوی ڕابردوو پۆلیسی خورماتوو ڕایگەیاند: لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە ڕێگهی داقوق - خورماتوو، ھێرش کراوەتە سەر پاسێکی گەشتیاری و ٣ ھاوڵاتییان كوشتووه و ٩ ی دیکەشیان بریندار كردوون.
ھەرچەندە، دوای ئازادکردنی شاری موسڵ، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچوونی تەواوەتیی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام ماوه ماوه لە چەندین شوێنی جیاوازی عێراقدا چالاکی تێرۆریستی لە دژی ھاوڵاتیانی مەدەنی، سوپا و یۆلیسی عێراق ئەنجام دەدەن.
لەم بارەیەوە ڕەعد ئەلماس پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: ھێشتا ھەڕەشە و مەترسیی چەتەکانی داعش لەسەر ھاوڵاتیانی عێراق ماوە و داعش کەلێنی ئەمنی لە عێراقدا دەقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی. ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: دهبێت بەپەلە کەلێنی ئەمنی ڕێگهی بەغدا چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ھاوڵاتیانی مەدەنی نەبنە قوربانی ھێرشی چەتەکان.
حکوومەتی عێراق ھێز دەجوڵێنێت
ئەمڕۆ سێشهممه ٢١ی مارس\١ی ئادار فەریق روکن مەزھەر عەزاوی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ڕایگەیاند: ھەڵمەتێکی گەورەی سەربازییان بۆ لەناوبردنی پاشماوەی چەتەکانی داعش و شانهنوستووەکانیان لە ناوچەی حەمرین دەستپێكردووه. ئەو فەرماندەیە بە ئاژانسەکانی ھەواڵی ڕاگەیاند: ھەریەکە لە سوپای عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی عێراق لەو ھەڵمەتەدا بەشدارن.
s.m