دانمارک مافی هاوڵاتیبوونی لە دوو چەتەی داعش وەرگرتەوە

دانمارک مافی هاوڵاتیبوونی لە دوو چەتەی داعش وەرگرتەوە کە لە سوریا لەناو داعش شەڕیان کردبوو. هەوڵ دەدرێت مافی هاوڵاتیبوون لە دوو چەتەی تری داعش وەربگیرێتەوە.

حکومەتی دانیمارک ٢٤ی تشرینی یەکەم یاسایەکی لە پەرلەمان تێپەڕاند کە لە ڕێگەی یاساکە دەتوانرێت مافی هاوڵاتیبوون لەو کەسانە وەربگیرێتەوە کە مەترسی لەسەر وڵات دروست دەکەن.

یاساکە ناوی یاسای خێرایە و سەرۆکایەتی بەشی بیانیان دەستئاوەڵا  دەکات کە ئەو کەسانەی مەترسی دروست دەکەن، لێکۆلینەوەیان لەبارەیەوە بکرێت.

لە یاساکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ئەو کەسانەی بەشداریان لە داعش کردووە، مەترسی لەسەر ئاسایشی دانمارک دروست دەکەن.

لەو چوارچێوەیەدا ماتیس تیسفایە سەرۆکی بەشی بیانیان ڕایگەیاند، مافی هاوڵاتیبوونیان لە ٢ چەتەی داعش وەرگرتووەتەوە  و لێکۆلینەوە لەبارەی دوو کەسی تر بەردەوامە.

ف.ق