دانیشتنى دۆزى منداڵە کوژراوەکانى سلۆپى دەستیپێکرد

دانیشتنى دادگا لەسەر دۆزى ئەو منداڵانە دەستیپێکرد، لە سلۆپی دا لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن زریپۆشێکى هێزە ئەمنییەکانەوە کران بە ژێرەوە و کوژران.

رۆژی ٣ى ئایاری ٢٠١٧ / ١٣ى بانەمەڕ لە گەڕەکى کارشیاکا لە سلۆپیى شرنەخ زرێپۆشێکى هێزەزکانى پۆلیسى تورکیا خۆى کردبوو بە ماڵى هاووڵاتییەکدا و دیواری ماڵەکەى رووخاندبوو و چوو بووە ژوورەوە.

ئەو ژوورەى کە زرێپۆشەکەى پۆلیسى تورکیاى خۆی پێدا کردبوو، ژوورى نوستنى ٢ منداڵى کورد بوون و لەو کاتەدا کە کاتژمێر نزیکەى ١١ شەو بوو، ئەو ٢ منداڵە کوردە، کە برای یەکتر بوون لە ژوورەکەیاندا نووستبوون. زرێپۆشەکە ئەو منداڵانەى لە شیرین خەودا کرد بە ژێرەوە و هەر دوکیانى کوشت.

ئەو منداڵانە ناویان محەمەد یلدرم تەمەن ٧ ساڵ و فورقان یلدرم تەمەن ٦ ساڵ بوو.

ئەوە چوارەم دانیشتنى ئەو دۆزەیە و دانیشتنەکە لە لقی ٢ى دادگاى سزا قورسەکانى جزیر دەستیپێکردووە. لە دادگاکەدا پۆلیس عومەر شۆفێری زرێپۆشەکە و موراد مادەنی یاریدەدەری دادگایى دەکرێن.

چەندین پاریزەر چاودێریى پرۆسەى دادگایکردنەکە دەکەن.

ر.م