دانیشتنی دادگه‌یی كردنی ده‌میرتاش ده‌رباره‌ی دۆسیه‌یه‌ك دواخرا
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاند: «ئێمه له دادگه‌یی كردن ناترسین»
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاند: «ئێمه له دادگه‌یی كردن ناترسین»
دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌یی كردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی گوایه «سوكایه‌تی به سه‌رۆك كۆمار كردووه» له دادگه‌ی باكركۆی له شاری ئیسته‌نبووڵ به‌ڕێوه‌چوو. ده‌میرتاش له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEBGÎS) به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
ئه‌م دانیشتنه‌ی دادگه ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی توركیا بڕیاری په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سزایانه‌ی دا كه پێشتر له دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌دا بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر بڕابوویه‌وه. ده‌میرتاش ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دوێنێی دادگه ڕایگه‌یاند: «به‌شێك له دادگه‌ریی توركیا، به زه‌ختی تووند و فه‌رمانی ئاشكرای سه‌رۆكی گشتیی ئاكه‌په ڕه‌فتار ده‌كات. ئه‌و سزا قورسه‌ی بۆ من و سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ردا بڕایه‌وه، دوێنێ په‌سه‌ند كرا. ئه‌مه بڕیارێكی سیاسییه كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی گشتیی ئاكه‌په گوتی [هه‌نگاو له دژی ده‌نێین و كۆتایی به‌م كاره دێنین] ده‌ركرا.» ده‌میرتاش گوتیشی، «جگه له خودا، ئێمه له كه‌س ناترسین، ئێمه له دادگه‌یی كردن ناترسین.»
دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه بۆ ٢٧ی مارسی ٢٠١٩ دواخرا.
s.m