دانیشتنی دادگه‌یی كردنی ده‌میرتاش دواخرا
دانیشتنی دادگه‌یی كردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ ٢٤-٢٥ی نیسان دواخرا.
دانیشتنی دادگه‌یی كردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ ٢٤-٢٥ی نیسان دواخرا.
ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌یی كردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له لایه‌ن نۆزده‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كان له هۆڵی زیندانی سینجان به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌میرتاش له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEGBÎS) به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا كرد و گوتی، به‌هۆكاری سیاسی زیندانی كراوم، «داوای ئازادكردنم ناكه‌م».
ده‌سته‌ی دادگه دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ٢٤-٢٥ی نیسان دواخست.
s.m