داوا له‌ حكوومه‌تی ئوسترالیا كرا له‌ دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان هه‌ڵوێستی هه‌بێت

زیاتر له‌ ٢٠ نووسه‌ر و ئه‌كادیمیست له‌پێناو پشتیوانی كردن له‌ له‌یلا گیوڤه‌ن نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئوسترالیا كرد و داوایان لێ كرد پشتگیری له‌و هه‌وڵانه‌ بكات كه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌درێن.

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئوسترالیایان كردووه‌، ئه‌و نووسه‌ر و ئه‌كادیمیستانه‌ی ئوسترالیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ مانگرتنی له‌ له‌یلا گیوڤه‌ن له‌ خواردن ٩٠ ڕۆژی تێپه‌ڕاندووه‌ و سه‌دان زیندانیی دیكه‌ له‌ مانگرتندان. گۆشه‌گیرییه‌كی وه‌ها به‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد-دا سه‌پێنراوه‌ كه‌ هه‌موو بنه‌ما نێونه‌ته‌وه‌یی و قانوونییه‌كانی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی و توركیای پێشێل كردووه‌.

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌: «زۆر سازی كه‌ له‌نێویاندا كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی به‌ریتانیاش هه‌بوون بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان كوردان و توركیا داوای مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاواز و چاره‌سه‌رییه‌كی دانوستانكارانه‌یان كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ڕژێمی ئاكه‌په‌ - مه‌هه‌په‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆغان گوێیان له‌و داواكاریانه‌ نه‌گرت.»

ئه‌و كه‌سانه‌ی نامه‌كه‌یان ئیمزا كردووه‌ باسیان له‌وه‌ش كردووه‌، ئۆجالان و په‌كه‌كه‌ پێشه‌نگایه‌تی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی پرسی كوردیان كردووه‌ له‌ مارسی ٢٠١٣، به‌ڵام دواتر ده‌وڵه‌تی تورك پڕۆسه‌كه‌ی تێكداوه‌ و له‌ دژی كوردان ده‌ستی به‌ هه‌ڵمه‌تێكی تووندی تووندوتیژی كردووه‌. هه‌روه‌ها هێمایان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، «هه‌تا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجالان هه‌بێت، له‌ توركیا چاره‌سه‌رییه‌كی ئاشتییانه‌ و هه‌میشه‌یی به‌دینایه‌ت.»

نووسه‌ران و ئه‌كادیمیستانی ئوسترالیا داوایان له‌ حكوومه‌تی ئوسترالیا كرد پشتیوانی له‌ داواكارییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكات كه‌ داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مانتارانی توركیا ئازاد بكرێن و كۆتایی به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان بهێنرێت. 

ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی نامه‌كه‌یان ئیمزا كردووه‌:

Paul Adams – Natîonal Tertîary Educatîon Unîon

Wendy Bacon – Journalîst

Councîllor Sue Bolton – Moreland City Councîl

Emeritus Professor Dorothy Bruck – Vîctorîa Unîversity

Emeritus Professor Phillip Deery – Vîctorîa Unîversity

Emeritus Professor James Doughney – Vîctorîa Unîversity

Councillor Stephen Jolly – Yarra City Council

Professor Damian Kingsbury – Deakin University

Professor Helga Kuhse – Monash University

Costas Markos – Greek Community of Victorîa

Paul McAleer – Maritime Unîon of Australîa

Matthew McGowan – National Tertîary Educatîon Unîon

Craig McGregor – Vîctorian Allîed Health Professionals Assocîatîon

Godfrey Moase – Natîonal Unîon of Workers

Professor Chrîs Nash – Monash Unîversity

Warren Smîth – Maritime Unîon of Australîa

Rob Stary – Stary Norton Halphen

Christos Tsiolkas – Wrîter

Emeritus Professor John Tully – Vîctorîa Unîversity

Cam Walker – Friends of the Earth

Dr Jacinda Woodhead – Overland Magazîne

Arnold Zable – Wrîter

Professor Spencer Zifcak – Australîan Catholic Unîversity

s.m