داواكاریی خانه‌واده‌كان بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكرایه‌وه
خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ٣ به‌ندكراوی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی ویستیان سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن، به‌ڵام داواكاری گشتیی شاری بوورسا داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه.
خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ٣ به‌ندكراوی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی ویستیان سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن، به‌ڵام داواكاری گشتیی شاری بوورسا داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه.
محه‌مه‌د ئۆجالان و فاتمه ئۆجالان برا و خوشكی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پارێزه‌ر مه‌زڵووم دینچ به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
هاوكات هه‌مان داواكاریی كه‌سوكاری به‌ندكراوانی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و ڤه‌یسه‌ل ئاكتاش ڕه‌تكرایه‌وه.
s.m