داواكاریی پارێزه‌ران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌تكرایه‌وه
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ جاری ٧٥٩هه‌م، داوای بینینی ئۆجالانیان كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ جاری ٧٥٩هه‌م، داوای بینینی ئۆجالانیان كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
پارێزه‌ران سه‌بریه كۆكلو، جه‌نگیز یوره‌كلی و مه‌هدی ئۆزتوزو به‌مه‌به‌ستی بینی ئۆجالان، جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی كۆماری كرد له بوورسا. به‌ڵام هاوشێوه‌ی ٧٥٨ جاری پێشوو، داواكارییه‌كه ڕه‌ت كرایه‌وه و ڕێگه نه‌درا پارێزه‌ران سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت ئۆجالان ببینن. پێشتر به بیانووی «ناله‌باری كه‌شوهه‌وا»، «كۆسته‌ر خرا بووه» و «كۆسته‌ر چاك ده‌كرێته‌وه» نه‌یانده‌هێشت پارێزه‌ران سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن. له ٢٠١٦ به‌دواوه، بیانووی «باری نائاسایی»یان زیاد كردووه.
s.m