داواكاریی پارێزه‌رانی ئۆجالان بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی دیسان ڕه‌تكرایه‌وه‌

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان بۆ جاری ٧٦٣هه‌م داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌.

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێزان ساریجه‌، فائیك ئۆزگور ئه‌رۆل و موودی ئۆزتوزون به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كرد. داواكاری گشتی ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه‌ی پارێزه‌رانی ڕه‌تكرده‌وه‌.

پارێزه‌ران دوایین جار له‌ ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ دیداریان له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجام دا. له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ٧٦٣ جار داواكاریی پارێزه‌ران به‌ بیانووی «ناله‌باری كه‌شوهه‌وا»، «خراپبوونی كۆسته‌ر»، «كۆسته‌ر چاك ده‌كرێته‌وه‌» و «باری نائاسایی» ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

s.m