پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێزان ساریجه، نه‌ورۆز ئوویسال و سینان زینجیر به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان، ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كرد. داواكاری گشتیی شاره‌كه ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه‌ی پارێزه‌رانی ڕه‌تكرده‌وه.
پارێزه‌ران دوایین جار له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ دیداریان له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجام دا. له‌و كاته‌وه تا ئێستا ٧٧١ جار داواكاریی پارێزه‌ران به بیانووی «ناله‌باری كه‌شوهه‌وا»، «خراپبوونی كۆسته‌ر»، «كۆسته‌ر چاك ده‌كرێته‌وه» و «باری نائاسایی» ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
s.m