داواكارییه‌كی دیكه‌ی خانه‌واده‌كان بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكرایه‌وه‌

خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ٣ به‌ندكراوی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی ویستیان سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن، به‌ڵام داواكاری گشتیی شاری بوورسا ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌.

محه‌مه‌د ئۆجالان و فاتمه‌ ئۆجالان برا و خوشكی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پارێزه‌ر مه‌زڵووم دینچ به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌.

هاوكات كه‌سوكاری به‌ندكراوانی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی؛ هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و ڤه‌یسه‌ل ئاكتاش له‌ ڕێی پارێزه‌رانه‌وه‌ هه‌مان داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی بوورسا كرد، به‌ڵام دواكارییه‌كه‌ی ئه‌وانیش ڕه‌تكرایه‌وه‌.

s.m