داواكارییه‌كی دیكه‌ی پارێزه‌ران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌تكرایه‌وه
جارێكی دیكه داواكاریی پارێزه‌رانی ئۆجالان بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان، له لایه‌ن داواكاری گشتیی شاری بوورسا ڕه‌تكرایه‌وه.
جارێكی دیكه داواكاریی پارێزه‌رانی ئۆجالان بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان، له لایه‌ن داواكاری گشتیی شاری بوورسا ڕه‌تكرایه‌وه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان؛ ڕێزان ساریجه، فائیك ئۆزگور ئه‌رۆل، نه‌ورۆز ئویسال و ئیبراهیم بیلمه‌ز به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان دوێنێ داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
پارێزه‌ران له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١-ه‌وه به بیانووی جیاجیا ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت چاویان به عه‌بدوڵا ئۆجالان بكه‌وێت و له‌و كاته‌وه ٧٨٧ داواكارییان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
s.m