داواى دووبارە زیندانیکردنەوەى دەمیرتاش و یوکسەکداغ کرا

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە جیاوازەکان لەبارەى سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە دا، داواکاری گشتیى دەڵەتى تورک داوای دەرکردنى بڕیار دووبارە زیندانیکردنەوەى دەمیرتاش و یوکسەکداغی کرد.

داواکاری گشتیى کۆماری لە ئەنقەرە داوایکرد  لە چوارچێوەى "رووداوەکانى ٦ – ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ / ٢٤ و ١٥ی رەزبەر"دا دووبارە بڕیاری زیندانیکردن بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) دەربکرێت.  

داواکاری گشتیى کۆماری لە ئەنقەرە لەبارەى لیکۆڵینەوەکان لە هاوسەرۆکانى پێشووی هەدەپە دەستی بە لێکۆڵینەوەى نوێ کردووە.

داواکاری گشتی داوایکردووە، بە خێرایى لەبارەى هاوسەرۆکانى پێشووی هەدەپەوە بڕیاری زیندانیکردن دەربکرێت.

عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی کۆمیتەى ماف و مافەکانى مرۆڤی هەدەپە، کە چاودێریى دۆسیەکە دەکات رایگەیاند، دەیانەوێت هاوسەرۆکانى پێشووی هەدەپە وەک بەرپرسانی رووداوەکانی کۆبانێ و بەرپرسیاری کوژرانى ئەو کەسانە نیشان بدەن، کە لەو رووداوانەدا گیانیان لە دەستداوە.

ژ.ت