داواکارى گشتیى ئەڵمانیا: داواى بایکۆتکردنى کاڵاى تورکی یاساییە

هەوڵدرابوو مافى پارێزبەندیی کەى داجک پەرلەمانتارى (AFD) لە ئەڵمانیا بەهۆى داواکردنى بۆ بایکۆتى کاڵا و کەلوپەلی تورکی هەڵبوەشێنرێتەوە. ئەو پەرلەمانتارە لە کاتى هێرشى تورکیا بۆ سەر عەفرین وتبوی "پارەى تورکەکانى ئەڵمانیا دەڕوات بۆ ئەردۆغان، بۆیە دەبێت کارگە

هەوڵدرابوو مافى پارێزبەندیی کەى داجک پەرلەمانتارى (AFD) لە ئەڵمانیا بەهۆى داواکردنى بۆ بایکۆتى کاڵا و کەلوپەلی تورکی هەڵبوەشێنرێتەوە. ئەو پەرلەمانتارە لە کاتى هێرشى تورکیا بۆ سەر عەفرین وتبوی "پارەى تورکەکانى ئەڵمانیا دەڕوات بۆ ئەردۆغان، بۆیە دەبێت کارگە و کەلوپەلی تورکەکان بایکۆت بکرێن"، بەڵام داواکاری گشتیى ئەڵمانیا رایگەیاند، داواى بایکۆتکردن بۆ مەبەستێکى سیاسى کارێکى یاساییە.

حزبى ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AFD) کە لەم دواییانەدا ڕێژەى دەنگەکانى لە ئەڵمانیا بەرزبووتەوە، یەکێک لە پەرلەمانتار و ئەندامەکانى بە ناوی کەی داجک لە مانگى کانوونی دووەم (رێبەندان) و لە کاتى هێرشى تورکیا بۆ سەر عەفرین هەڵوێستێکى توندى لە دژی ئەو هێرشە نیشاندابوو.

داجک لە شارى کریفێڵد لە ویلایەتى ڤیستفالیى راینى باکوور لە کۆبوونەوەیەکدا وتبوی "من داوا لە هەموو هاووڵاتییان دەکەم کارگەکان و کاڵا و کەلوپەلی تورک بایکۆت بکەن، چونکە سەدا ٧٠ى داهاتەکانیان بۆ ئەردۆغان دەڕوات. کورد لە دژى داعش تێدەکۆشێت و کارێکیان کرد کە ئەڵمانیا ببێت بە وڵاتێکى ئارام و ئاسایشى پارێزراو بێت".

لە دواى ئەو داواییە، لێکۆڵینەوە لە دژى کەى داجک دەستیپێکردبوو و داواکرابوو پارێزبەندییەکەى هەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام وتەبێژى داواکارى گشتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەى راینێش پۆست وتى، بایکۆتکردنى کاڵا و کەلوپەلی تورک تاوان نییە و قسەکانى داجک ناچێتە خانەى ماددەى ١٣٠ى دەستوورەوە، کە بەپێى ئەو مادەیە نابێت بەهۆی رەگەز و ئایینەوە لە دژى گروپێکى ئیتنیکى هانى یاخیبوون بدرێت.

ئەو داوایەىى داجک لە ناو (AFD) کاردانەوەى لێکەوتبووە. بورکهارد شرۆدەر وتەبێژى ئەو حزبە داواى لێبوردنى لە تورکەکان کردبوو و وتبوی "داواى لێبوردنەکەمان تەنها لەبەر ئەوە نییە کە لە ویلایەتى ڤیستفالیى راینى باکوور (NRW) ژمارەیەکى زۆر ئەندامى تورکمان هەیە".

داجک لەو بارەیەو رایگەیاند، لێدوانەکەى بە هەڵە لێکدراوەتەوە و بۆ روونکردنەوەى لێدوانەکەى وتبوی "تورکیا لە سوریا کورد دەکوژێت و کەسیش دەنگ هەڵنابڕێت، من ئەو بێدەنگییەم بە هەڵە دەزانی و بەو شێوەیە دەنگم هەڵبڕی".