داوای بینینی ئۆجالان رەتکرایەوە

داوای سەردانی ئیمڕالی بۆ چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ، بۆجاری ٧٧٣یەم ڕەتکرایەوە.

 

پارێزەران-ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ، ره‌زان سارجا، ئوزگور ئە‌رۆل و فووات جۆشاجاك، بۆ ئەوەی کە بتوانن لەگەل ڕێبەر ئاپۆدا دیدار بکەن سەردانی دادکای کۆماری بورسا-یان کرد. ئەمجارەش بۆ جاری ٧٧٣یەم ئەم دیدارە لەلایەن دادگای باڵاوە ڕەتکرایەوە.

جێگای ئاماژەیە، کە لە ساڵی ٢٠١١وە تاوەکو ئێستا، ئەمە ٧٧٣یەمین جارە کە پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان داوای سەردانی ئیمرالی دەکەن.

داواکارییەکان بە چەندین بەهانەی وەک 'دۆخی نائاسایی، خراپبوونی کەشوهەوا و و خراپبوونی کەشتی ڕەتکراوەتەوە.

ک-ش