کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دەرەوەی وڵات ڕژانە سەرشەقامەکان و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیای بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە کرد. گەل سڵاو دەنێرێت بۆ بەرخۆدانی شەرەف. چالاکوانان داوایان لە گەل کرد کە خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا بکەن.
توولووس
لە شاری توولووس-ی وڵاتی فەرانسا کوردستانیان و دۆستەکانیان بە ڕێپێوانێک هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیاییان بۆسەرباکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەکرد.
مێلبۆڕن
کوردستانیان و دۆستەکانیان لەشاری مێلبۆڕنی ئۆستۆرالیا لە بەردەم پەرلمانی ئیالەتیدا لەدەوری یەک کۆبوونەوە وهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەکرد.
نوێنەرانی سەندیکا، کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەرانی مافی مرۆڤ وچالاکان بەشدارییان لەم ڕێپێوانەدا کرد.
بەشداربووان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان بۆسەرباکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەکرد وهاوکات سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە.
پەرتز
لە شاری پەرتزی نەمسا هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا. چالاکوانان بەلێنیان دا کە ' هەتاکوو داگیرکەری کۆتایی پێنەهێنرێت، ئێمە لە مەیدانەکاندا دەمێننەوە.'
ک-ش