داگیرکەریی تور لە هۆڵەندا، نەمسا و سویسرا شەرمەزارکرا

لە شاری ئامستردامی پایتەختی هۆڵەندا، لە شاری گرازی نەمسا و لە شاری گالینی سویسرا لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدران.

کوردانی ئامستردام و دۆستەکانیان لە گۆڕەۆانی دام کۆبوونەوە و پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوا دەربڕی.
لە میتینگەکەدا ژمارەیەکی زۆر خەڵکی هۆڵەندا و ڕێخکراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداربوون.


لە ڕاگەیەنراوەکاندا دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی پشتگیری ئینتەرناسیۆنالیست کرا.
لە شاری گرازی نەمساش بە هەمان ئامانج میتینگێک ڕێکخرا و داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا. 


لە کانتۆنی گالێنی سویسراش بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێر و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست بۆ ڕۆژئاوا ڕێپێوانێکیان ساز کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "پشتگیری بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "لە گالان تا ڕۆژئا شۆڕش بپارێزن" بەرزکرایەوە.
ف.ق