له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری جنێڤی سویسرا ماوه‌ی ٦٥ ڕۆژه محه‌مه‌د عه‌لی كۆچاك له مانگرتنی بێسنووردایه.
له زۆر شاری سویسراوه كوردان و دۆستانیان سه‌ردانی كۆچاكیان كرد. دایكانی كوردیش له شاری لۆزانه‌وه چوونه دیداری كۆچاك. یه‌كێك له‌و دایكانه به ناوی ئه‌لیف ئایدن گوتی، «ئه‌ورووپا نایه‌وێت داواكارییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ببینێت. له هیچ شوێنێكی جیهان به‌رخۆدانێكی وه‌ها درێژ نه‌بووه. دایكانی كورد له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی ڕۆڵه‌كانیان ده‌بن. ئێمه ده‌زانین به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان گۆشه‌گیری ده‌شكێنێت.»
دایكێكی دیكه به ناوی زه‌لال ئۆزكان گوتی، «ئیدی به‌سه! ده‌بێ هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ. نامانه‌وێت ڕۆڵه‌كانمان شه‌هید بن. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ به‌رخۆدان گه‌شتر بكه‌ین.»
كۆچاك: من ئاماده‌ی قوربانیدانم
مانگرتووی دژبه گۆشه‌گیری محه‌مه‌د علی كۆچاك ڕایگه‌یاند، به‌رخۆدانی دایكانی كورد هێز و وره‌ی پێده‌به‌خشێت. گوتی، «با دوژمن بزانێت كه ئێمه له قوربانیدان ناترسین. ئێمه به‌ڵێن به دایكان و گه‌لی خۆمان ده‌ده‌ین كه گۆشه‌گیری بشكێنین.»
s.m