دایكان: هه‌تا كۆتایی خاوه‌نداره‌تی له ڕۆڵه‌كانمان ده‌كه‌ین
دایكانی ئه‌و زیندانییانه‌ی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانیان له خواردن گرتووه، جارێكی دیكه هه‌وڵیان دا له به‌رده‌م زیندان چالاكیی ساز بكه‌ن به‌ڵام ڕێگرییان لێ كرا.
دایكانی ئه‌و زیندانییانه‌ی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانیان له خواردن گرتووه، جارێكی دیكه هه‌وڵیان دا له به‌رده‌م زیندان چالاكیی ساز بكه‌ن به‌ڵام ڕێگرییان لێ كرا.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌زاران زیندانی له باكووری كوردستان و توركیا له مانگرتندان. دایكانی زیندانییان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له ڕۆڵه‌كانیان چالاكی ساز ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا دایكان به‌ره‌و زیندانی گه‌بزه له ئیسته‌نبووڵ به‌ڕێكه‌وتن، پۆلیسی توركیا گه‌مارۆی دان و ڕێگری لێ كردن. هاوكات هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕێگرییان له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كرد و سه‌یری دیمه‌ن و وێنه تۆماركراوه‌كانیان كرد.
پۆلیسه‌كان ویستیان به زه‌خت دایكان سواری تاكسی بكه‌ن و دووریان بخه‌نه‌وه. ڕێگریشیان له كامێرامانه‌كان كرد دیمه‌نی ئه‌و فشارانه تۆمار بكه‌ن. ته‌نانه‌ت دیمه‌نه‌كانی نێو ته‌له‌فۆنی ڕۆژنامه‌وان سه‌رپیل ئونالیان سڕیه‌وه.
دایكان ڕایانگه‌یاند، هه‌تا كۆتایی خاوه‌نداره‌تی له ڕۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و سبه‌ینێش دێنه‌وه به‌رده‌م زیندان.
s.m