موراد شیمشه‌ك له زیندانی شاری ڕیزه و سوئات شیمشه‌ك له زیندانی كوركچوله‌ر زیندانی كراون. ئه‌و دوو برایه له مانگرتوانی گرووپی یه‌كه‌می زیندان بوون كه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان مانیان گرت. دوای سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدانه‌كه، هه‌ناسه هاته‌وه به‌ر خانه‌واده‌كانیان.
خانه‌واده‌ی شیمشه‌ك كه ٥٥ ساڵه له مێردینه‌وه ڕوویان له ئه‌ده‌نه كردووه، یه‌كێكه له‌و خانه‌وادانه‌ی كه تێكۆشانی خۆیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌ته ئه‌ده‌نه. سوئات شیمشه‌ك یه‌كێكه له‌و ٩ خوشك و برایه‌ی خێزانه‌كه. ساڵی ٢٠١١ زیندانی كرا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له دۆسیه‌كه‌یدا نه‌بوو، كه‌چی سزای ٣٢ ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
موراد-یش له زیندانی كوركچوله‌ر له چالاكیی مانگرتندا بوو. دوای ئه‌وه‌ی چالاكی سه‌ركه‌وت، هه‌ردوو براكه چاره‌سه‌ریی پزیشكیان بۆ كرا و ئێستا باری ته‌ندرووستییان باشه.
به‌دیعه شیمشه‌ك دایكی ئه‌و دوو به‌رخۆدێره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له كاتی چالاكییه‌كه‌دا زه‌حمه‌تیی زۆریان بینیوه به‌ڵام دواتر به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له لێدوانی ئۆجالان كردووه.
شیمشه‌ك گوتی، «له ئه‌نجامی پێداگریی ڕۆڵه‌كانمان و تێكۆشانی به‌بڕیاری دایكانی له‌چك سپی ئه‌نجامێكی وه‌ها ده‌ركه‌وت. دایكان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانی خۆیانن. نه‌ك هه‌ر له‌م چالاكییه به‌ڵكوو هه‌میشه پشتیوانی ڕۆڵه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌ت پێی وابوو ده‌ست له به‌رخۆدانی خۆمان به‌رده‌ده‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستمان لێ به‌رنه‌دا و ده‌ستیشی لێ به‌رناده‌ین. تێكۆشان میراتی شه‌هیدانی ئێمه‌یه. ئێمه به‌ڵێنمان به‌و ٨ گیانه‌ی خۆمان دابوو كه له ده‌ستمان دان. به‌ڵێنمان پێدابوون چالاكییه‌كه‌یان سه‌ربخه‌ین. ئێمه به‌ڵێنه‌كه‌مان برده‌سه‌ر.»
s.m