دایک، شەڕڤان و شۆڕشگێڕی یەپەژە؛ نیشا

نیشا سوریانی ژن، دایک، شەڕڤان و شۆڕشگێڕی یەپەژەیە و منداڵێکی هەیە و چەکی هاوژینەکەی خۆی کردووەتە شانی. رایگەیاند، ئامانجی سەرەکیی ئازادکردنی عەفرینە، تۆڵەکردنەوەی شەهدانی بەرخۆدانی سەردەمە و تا دوا هەناسە بۆ وڵات خاکی خۆی شەر دەکات.

لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا سەدان شەڕەڤانی یەپەژەی وەک نیشا بوونیان هەیە. هەندێک کات باوک و کوڕ لە یەک سەنگەردا بەرامبەر دووژمن شەڕ دەکەن. هەندێک کاتیش دایک و کچ شانبەشانی یەکتر شارەکانی خۆیان پاراست، هەموو بوونە یەکدڵ و چەکیان کردە شانیان، ئەو ڕوحە تا ئێستاش هەر بەردامە. ئێستا لە ژێر ناوی هێزی پاراستنی جەوهەری خۆیان رێکخستووە، ئەوە هێزە گەل بەڕێوەی دەبات و لە ناویدا خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن. باوک و کوڕ، خوشک و برا و ئامۆزا و کچە مام... هتد بە کورتی خێزانی بچووک و گەورە لەناویدا بوونیان هەیە، هەروەها لە ناو یەپەگە و  یەپەژە-ش خێزانەکان بوونیان هەیە. نیشا یەکێکە لەو خێزانانە.

نیشا ژنێکی ١٩ ساڵانە، دایکە و کچێکی هەیە. کاتێک شەڕی عەفرین دەستیپێکرد، هاوژینەکەی نیشا ئەو داگیرکەرییەی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر خاکەکەی قەبووڵ نەکرد، بۆیە بەشداری ڕیزەکانی یەپەگە دەبێت و هەستی  بەوە کردبوو ئەو هێرشەی سەر عەفرین هێرشە  بۆ سەر تەواوی گەلی ناوچەکە بە کورد، عەرب، سوریانی، تورکمان و ئاشووریەکانێشەوە. هێرشە لەسەر یەكێتی و یەکڕێزیی گەلی هەرێـمەکە.

 هاوژینەکەی نیشا تا کۆتا هەناسەی لەگەڵ گەنجانی عەفرین لە سەنگەری شەڕدابوو و تیکۆشانی کرد. لە دوای مانگێک لە تێکۆشان و شەڕکردن لەگەڵ گروپێک لە هاوڕێکانی دەچێتە کاروانی نەمران. هەڵوێستی شۆڕشگێڕیی هاوژینەکەی و هاوڕێکانی کاریگەریی گەورەی  لەسەر نیشا دەبێت و نیشا لەو بارەیەوە دەڵیت، منیش بەشداری ڕێزەکانی یەپەژە دەبەم و خاوەنداری لە تێکۆشانی ئەوان دەکەم.

نیشا کاتێک بەشداری ڕیزەکانی شەڕڤانانی یەپەژە دەبێت هەندێک دوو دڵ دەبێت لەبەر منداڵەکەی و دەڵێت، بیرم لەوە دەکردەوە، کە ئەو دۆخە بۆ من دەبێتە ئاستەنگ، بەڵام کاتی لە ناو ڕیزەکانی یەپەژە پەروردە دەبینێت و حەقیقەتی ڕاستیی ژیانی ئازادی بۆ ئاشکرا دەبێت، دەڵیت، چی دەبێت باببێت من دەبێت وەک ژنێکی پێشەنگ ڕاستیی ژیان بناسم و خۆم پەروردە بکەم و خۆم پێش بخەم و ڕزگارکردنی عەفرینیش ئامانجی گەورەی منە.

" من دەبێت بۆ وڵات و شەهیدان شەڕ بکەم"

شەڕڤانی یەپەژە نیشا بۆتان بەم شێوەی دەست بە قسەکردن دەکات و دەڵێت: "لە کۆمەڵگەدا ژن بۆ دروستکردنی منداڵ و هاوسەرگیری  گەورە دەکرێن. کاریگەریی خێزان و دەوڵەت لەسەر ژن هەیە و بنەماڵەی منێش لەسەر ئەو عەقڵێت و ئەو فێربوونەی کۆمەڵگا هاوسەرگیرییان بە من کرد. ئێستا کچێکی تەمەنم یەک ساڵم هەیە. ئەو ساڵەی کە من هاوسەرگیریم کرد بەرخۆدانی سەردەم دەستی پێکرد. هاوژینەکەی من  بەشداری ئەو بەرخۆدانە بوو، دوای مانگێک لە بەرخۆدان شەهیدبوو. لەگەڵ ئەو زۆر هەڤاڵی تریش شەهیدبوون. ئەو شەهیدانە کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر من دانا. هەرچەندە ماڵباتەکەشمان وڵاتپارێز بوون، بەڵام نەیان دەویست من وەک ژینک کە هاوسەرگیریم کردوە بەشداری ناو ڕیزەکانی یەپەژە ببم. بەڵام کاتێک ئەوان ڕاستیی دووژمنیان بینی، واتایان دایە بڕیارەکەی من. لە دوای تیکۆشانی من لە بەرامبەر ماڵبات و سیستەم من گوتم، من چەکی هاوژینەکەم دەکەمە شانم و تۆڵەی ئەو دەکەمەوە. کاتێک بەشداری یەپەژە بووم زۆر بڕوام بە خۆم نەبوو. بەڵام لە دوای ئەوەی بەشداربوم من هێڵی ژنی ئازادم ناسی هێزی خۆشم ناسی. دواتر هەنگاو بە هەنگاو من زیاتر ژیانم ناسی. من گوتم، بە دڵنیاییەوە دەبێت من بۆ وڵات و شەهیدان شەڕ بکەم، لەوە تێگەیشتم مرۆڤ کاتێک ئامانجی گەورەی هەبێت هێچ شتێک ناتوانێت پێشت لێ بگرێت".

"ئێمە وەک سوریانییەکان هەمێشە بە تەنیا هێڵدرابووینەوە و پشتیوانمان نەبوو"

بۆتان لەبارەی ناسینی شەڕڤانی یەپەژەەوە دەڵێت: "من سوریانیم، یەپەژە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆم بە باشی نە دەناسی. لەبەر ئەوەی سوریانیەکان هەمیشە بە تەنیا هێڵدرابوونەوە، خۆیان نە بە نزیکی عەرەب نە بە نزیکی کوردەکان دەزانی، من چۆن بڵیم: ئێمە وەک قەومی سوریانی هەمیشە بە تەنیا هیڵدرابووینەوە، بەڵام کاتێک من فەلسەفەی بیردۆزیی ڕێبەر ئاپۆم ناسی لەوە تێگەیشتم، کە یەپەژە لەسەر چ بنەمایەک بنیاتنراوە. ئەو یەکبوونەی لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا هەبوو لە لێواری لەناوچوندا بوون، بەڵام جارێکیتر سەرۆک لە چوارچێوەى راستی ژیان دا بنیاتی نایەوە. ئەوەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان و وایکرد لە نەتەوە جیاوازەکان بەشداری ریزەکانى یەپەژە بن. ئەوە بۆ من نرخێکی گەورەیە و هێزیکی جودایە. ئێستاش من ڕزگارکردنی عەفرینم بۆ خۆم کردووەتە ئامانج، بۆ ئەوەی ببێتە تۆڵەی خوێنی هاوژینەکەم و هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم، لەبەر ئەوەش هەتا دوا هەناسەم شەڕ دەکەم".

ژ.ت