دایکان لە باقرکۆی ئاستەنگەکانی پۆلیسیان تێکشکاند

دایکان بۆ ئەوەی ببن بە دەنگی رۆڵەکانیان، کە لەدژی گۆشەگیری لە مانگرتن و رۆژووی مردن دان، لەبەردەم گرتووخانەی باقر کۆی کۆبوونەوە. لەگەڵ ئەوەی پۆلیس ئاستەنگی بۆ دروستکردن لە رێپێوان بەردەوام بوون.

دایکانی بەرخۆدێرانی مانگرتوو و رۆژووی مردن لەگەڵ هەڕەشە و هێرش و ئاستەنگەکانی پۆلیس تورکیش لەبەردەم گرتووخانەی باقرکۆی کۆبوونەوە و رێپێوانیان کرد.

زولەیخا گیولوم پەرلەمانتاری هەدەپە، ئەندامانی رێکخستنەکانی هەدەپە لە سیلیڤری و بویوکچەکمەجە، ئەندامانی کۆمەڵەی یاساناسی ئازادیخواز (ئۆهەدە - OHD) و خوێندکار و ئەندامانی گۆڤاری کالدارچێ ئامادەی چالاکیی دایکانی بەرخۆدێر  بوون.

چالاکوان لەبەردەم وێستگەی ئۆتۆبۆسی چۆجوک سیتەسی کۆبوونەوە، بەڵام بە بیانووی 'قەدەغەکاری قائیمقامیەت' پۆلیسی تورک گەمارۆی دان.

 زولەیخا گیولومی پەرلەمانتەری هەدەپە ناڕەزایی نیشان دا و وتی: "دایکان جگە لە دانیشتن داواکارییەکی دیکەیان نییە". بەڵام پولیسە تورکەکان بە هەڕەشە و هێرشکردن وەڵامی پەرلەمانتارەکەی هەدەپەیان دایەوە.

دایکانی بەرخۆدێران لەگەڵ ئەو ئاستەنگ و هەڕەشەی هێرشکردنانەش رێپێوانی خۆیان ئەنجام دا و بە رێپێوان گەیشتنە بەردەم بینای هەدەپە لە باخچەلیەڤلەر و رایانگەیاند، سبەینێ لەهەمان کات دا لەبەردەم گرتووخانەکە چالاکی دەکەن.

ر.م