لقی ئیستەنبولی ئیهادە و کۆمسیۆنى دژ بە بێسەروشوێنکراوان و دەستگیرکراوان رایانگەیاند، رۆژى شەممە واتە سبەی ٨ى ئەیلولی ٢٠١٨ لەگەڵ دایکانى شەممە دەچنە گۆڕەپانى گاڵاتاسەراى لە ئیستەنبول و پشتیوانى لە دایکانى شەممە دەکەن.
چالاکیى دایکانى شەممە لەم هەفتەیەدا لەسەر چارەنووسى کەنعان بیلگین دەبێت، کە ٣٥ ساڵ لەوە پێش و لە رۆژی ١٢ى ئەیلولی ١٩٩٤دا لە دیکمەناى ئەنقەرە و لە وێستگەى پاسدا رفێنرا و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.
لە راگەیاندراوەکەدا باسى ئەوەشکراوە "ئێمە ٧٠٢هەمین هەفتەى چالاکییەکەمان بە ناوى 'دادپەروەری بۆ کەنعان' بەڕێوەدەبەین. ئێمە داواتان لێدەکەین بە گوڵی سوورەوە لەگەڵمان بن و دەنگى داواى داپەروەرانەمان بەرز بکەنەوە".
ر.م