دایکی شەهیدێکی هەپەگە : چوارمانگە خەو نەچووەتە چاومان

مەلیحە کایران، دایکی شەهید یوسف کایران کە لە ڕۆژی ٣ی حوزەیران/١٣ی جۆزەردان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە لیجە شەهید بوو، ڕایگەیاند، شەڕی دەروونییان لەدژ دەکەن و وتی: "چوار مانگە خەو ناچێتە چاومانەوە. ئەو زوڵمە نە هیچ شوێنێکی جیهاندا بوونی نییە.

تەرمی ٤ ئەندامی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە - HPG) کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە ڕۆژی ٣ی حوزەیران لە لیجە شەهید بوون. ٤ مانگە ڕادەستی کەسکوکاریان ناکرێتەوە. یەکێک لەوانە شەهید یوسف کایران (زنار ئاکرۆ)یە، کایران لە ساڵی ٢٠١١ بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بووە. تەرمی کایران و سێ گەریلای دیکەی لە ٢٨ی ئەیلول/٦ی ڕەزبەر لە ئەستەنبۆڵەوە هێنرانەوە ساردخانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی یاشارگیل لە ئامەد. تەرمەکان دوو ڕۆژ لە ساردخانە دەهێڵدرێنەوە. مەلیحە کایران-ی دایکی یوسف کایران (زنار ئاکرۆ) بەسەرهاتی خۆی لە میانەی ٤ مانگی ڕابردوو کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان بەسەری هاتووە، بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "من لە ئیزمیر دەژیم، لە ٨ی حوزەیران/١٨ی جۆزەردان هەواڵەکەمان زانی کە یوسف شەهید بووە. هەمان ڕۆژ هاتمە ئامەد. ڕۆژی دواتر سەردانی بنکەی جەندرمەکانمان کرد لە لیجە. وتیان ڕۆژێکی دیکە وەرن، پشکنینی DNAتان بۆ دەکەین و دەیبەینە نەخۆشخانەی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی دیجلە. بۆ ئەوەی خوێن بدەین بۆ پشکنینەکە، چوینە نەخۆشخانەکە. ٢٣ ڕۆژ تیپەڕین ئەنجام دەرنەچوو. بۆ پشکنینی دووبارە دیسان چووینەوە".

 'ناتوانین بچینە ئەو ناوچەیە'

 کایران ڕایگەیاند، پسپۆرێکی جەندرمەکان وتی: "٢٥ ڕۆژ لەمەوبەر ئێمە ٥ کەسمان کوشتن، بەڵام تەنیا تەرمێک لەوێیە. ٤ تەرمی دیکە لەوێ نین." و بەو شێوەیە بەردەوام بوو:"ئێمەش وتمان چوار تەرم ئەگەر پارچەپارچەش بووبێتن هەر لەوێن. شتی وا قەبوڵ ناکەین. وتیان ئێستا هیچی لێ نییە، لەناومان بردوون."  کایران ئەوەشی وت، ئەوان زانیاریان بۆ چووە کە تەرمەکان لەو ناوچەیەن کە بۆردومان کراوە وتی: "سەرەتا چووین سەردانی فەرمانداری جەندرمەکانمان کرد لە لجێ. پێیان وتین ناتوانین بچینە ئەو ناوچەیە. ئەگەر بشچین بە ئۆپەراسیۆن دەچین. پێمان وتن ڕێگە بدەن ئێمە دەچین دەیاندۆزینەوە. وتیان 'نەخێر ئێمە دەچین، ئێوە ناچن، شوێنەکە ئارام نییە.' وتمان باشە ئێوە بچن بیاندۆزنەوە، وتیان 'ئێمە کە بچین بە ئۆپەراسیۆن دەچین، ئۆپەراسیۆن لەوانەیە مانگێکی دیکە یان دوو مانگی دیکە بەڕێوە بچێت'. "

 ٤٤ ڕۆژ تەرمەکان لەبەرخۆرمانەوە

 کایران ئاماژەی بەوەش کرد، دوای تیپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ، هەستمان کرد تەرمەکان لە چیا ماونەتەوە و بەوشێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکردن: "جەندرمەکانمان ئاگادار کردنەوە، ئەوانیش وتیان 'ئێمە ناتوانین بچینە شوێنەکە.' لانی کەم سێ جار سەردانمان کردن کە بچینە شوێنەکە. بەڵام نە ئەوان چوون و نە هێشتیان ئێمەش بچین. لەسەر ئەوەش هەڕەشەیان لێ کردین. و پێیان وتین 'ئەگەر ئێوە بچن، بە مادەی ٣٠٢ دادگاییتان دەکەین.' دواتر چووین سەردانی نووسینگەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD) مان کرد لە ئامەد. لە ١٦ی تەمووز/٢٥ی پوشپەڕ کەسوکار و خەڵک چوینە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمەکانمان هێنایەوە و لە گوند ڕادەستی داواکاری گشتیمان کرد. داواکاری گشتی و جەندەرمەکان تەرمەکانیان وەرگرتن و بردیانن بۆ ئامەد. ٤٤ ڕۆژ تەرمەکانمان لەبەر خۆر مانەوە، ڕۆژی ٤٤ەم تەرمەکانمان هێنان و ڕادەستی ئەوانمان کرد. سێ پەرلەمانتاری هەدەپەش هاتبونە گوندەکە".

 'پارچەی تەرمەکانمان لەسەر دارەکان کۆ کردەوە'

 کایران ئەوەشی هێنایە زمان کە تەرمەکەیان لە سندوقی تایبەتی تەرمدا ڕادەست کردوون و وتی: "دوو تەرم پارچە پارچە ببوون. ئەژنۆی یەکێکیانمان دۆزییەوە. پارچەی یەکێکی دیکەشمان لەسەر دارەکان کۆ کرکردەوە. دوو تەرم پارچەپارچە ببون. دوو تەرمی دیکە ساغ بوون. بەڵام نەدەناسرانەوە. ٤٤ ڕۆژ تەرمەکان لەبەر خۆر مابوونەوە. ئێمە ئەو تەرمانەمان هێنا و ڕادەستی جەندرمەکانی لجێ-مان کرد. ئەوانیش بە هەلیکۆپتەر ناردیانە نەخۆشخانەی لێکۆلینەوە و فێرکاریی فریاکەوتنی یاشارگیل-ی ئامەد. دواتر جارێکی دیکە چوینە فەرماندەیی جەندرمەکان لە شار و پێیان وتین 'ئێمە DNA ئێوە وەرناگرین، بەهۆی مانەوەی ئەو تەرمانە لەبەر خۆر، خوێنی تەرمەکان وشک بووە، بۆیە دەیاننێرینە ئەستەنبۆڵ'.".

 ١٠ جاری دیکەش بۆ DNA سەردانمان کردن

 کایران باسی لەوەش کرد، دوای ئەوەی تەرمەکانیان ناردە ئەستەنبۆڵ، دوای مانگێک چووینەوە داواکاری گشتی ئاماژەی بەوە کرد: "داواکاری گشتی وتی 'دۆسییەکەتان داخراوە.' هەرچوار بنەماڵەکە دیسان دۆسییەمان کردەوە و جارێکی دیکە خوێنمان دا. ئەمجارە خوێنەکەمان چووە ئەستەنبۆل. ٢٧ ڕۆژ خوێنمان لە ئەستەنبۆل مایەوە دواتر هەواڵیان پێ داینەوە و وتیان 'خوێنەکەتان یەکە و تەرمەکان هی ئێوەن، ئێمە تەرمەکان دەنێرینەوە ئامەد' لانی کەم ١٠ جار سەردانمان کرد بۆ پشکنین. ئەو خوێنەی پێشتر دابوومان قەبوڵیان نەکرد. وتیان 'دەبێت جارێکی دیکە بێن خوێن بدەن' دیسان چوین خوێنمان دا. ئەمڕۆ ٢٩ ڕۆژە تێستی خوێنمان داوە. لە ئیزمیرەوە سێ جار هاتمە ئامەد. جارێکیان ٥٣ ڕۆژ مامەوە لێرە. ڕۆژی هەینی بە ئێمەیان وت 'ئەنجامەکە دەرچووە' ئەوانە تەرمی ئێوەن. تەرمەکانیان لە ئەستەنبۆڵەوە هێناوەتەوە ئامەد، بەڵام هێشتا نەیانداوەتەوە. بنەماڵەکانی دیکە بۆ ئەوەی تەرمەکان زووتر وەرگرنەوە، هەموو ڕۆژێک لەبەردەم داواکاریی گشتی بوون. شەممەش ئێمە چوینە بەر دەرگای داواکاری گشتی، دادوەری ئێشکگر وتی ئیشی من نییە. دووشەممە ٣٠ی ئەیلول/٨ی ڕەزبەر داواکاری گشتی دێت، تەرمەکە دەدەنەوە یان نایدەنەوە ئێمە نازانین. تەرمەکەیان لە ڕێگەی کارگۆوە ناردوەتەوە ئامەد. دەڵێن دووشەممە تەرمەکانتان دەدەینەوە".

 'دەیانەوێت بمانترسێنن'

کایران ئەوەشی باس کرد، شەڕی سایکۆلۆژیان لەدژ دەکەن بەو شێوەیە بەردەوام بوو: "دەیانەوێت چاوترسێنمان بکەن. دەڵێن واز لە کار بێنن. چوار مانگە خەو نەچوەتە چاومان. چوار مانگە نازانین چی دەکەین. چوار مانگە لە ماڵی خۆمان نەنووستووین. من دایکم، تۆ بزانیت کوڕەکەت کوژراوە و گۆڕیشی نییە، چی دەکەی؟ پشکنینی DNA لە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژدا دەردەچێت. مانگێکە ئێمە خوێنمان داوە. چەندین جار هاتین و چووین. تازە پێیان وتووین ئەوە تەرمی ئێوەن. ئەو زوڵمە نە لە ئاینی ئیسلام و نە وڵاتانی جیهانیشدا نییە".

ک-ش