ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵایه‌كی هه‌ده‌په‌ی ڕه‌تكرده‌وه
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵایه‌كی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی ڕه‌تكرده‌وه كه له دژی پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په تۆماری كردبوو.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵایه‌كی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی ڕه‌تكرده‌وه كه له دژی پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په تۆماری كردبوو.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن پێشتر بڕیاری دابوو كه ئه‌و هاوشاره‌دارانه‌ی خوولی پێشوو به بڕیارنامه‌كانی سه‌رده‌می باری نائاسایی له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ی شاره‌وانییه‌كان مافی خۆكاندیدكردنیان هه‌بێت. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و وه‌ك هاوشاره‌دار هه‌ڵبژێردران، بڕیاری دا كه به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان پێ نه‌دات.
له دژی ئه‌و بڕیاره هه‌ده‌په له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵای تۆمار كرد به‌ڵام ئه‌مڕۆ سكاڵاكه‌ی ڕه‌تكرایه‌وه.
s.m