ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ڕاگه‌یاند

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی ئاكه‌په‌ ٥٤,٧٤%، جه‌هه‌په‌ ١٧,٧١%، مه‌هه‌په‌ ١٧,٢٠%، هه‌ده‌په‌ ٤,٢١%، ئیی پارتی ١,٧٧% و پارتیی سه‌عاده‌ت ١,٥٥%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا (YSK) ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ی شاره‌وانییه‌كانی ڕاگه‌یاند. به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان ئاكه‌په‌ ٥١,٧٢%، جه‌هه‌په‌ ٣٤,٤٨%، مه‌هه‌په‌ ٣,٤٥% و هه‌ده‌په‌ ١٠,٣٤%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی گشتی ئاكه‌په‌ ٥٤,٧٤%، جه‌هه‌په‌ ١٧,٧١%، مه‌هه‌په‌ ١٧,٢٠%، هه‌ده‌په‌ ٤,٢١%، ئیی پارتی ١,٧٧% و پارتیی سه‌عاده‌ت ١,٥٥%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانیش ئاكه‌په‌ ٥٤,٧٤%، جه‌هه‌په‌ ١٧,٧١%، مه‌هه‌په‌ ١٧,٢٠%، هه‌ده‌په‌ ٤,٢١%، ئیی پارتی ١,٧٧% و پارتیی سه‌عاده‌ت ١,٥٥% و پارتیی یه‌كێتیی گه‌وره‌ ١,٣٠%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌. 

s.m